
ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی بەرەو بنکەیەکی نوێ جوڵەیان پێدەکرێت
ئاڤا نیوز
لە نوێترین هەنگاو بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و دیمەشق، سەرچاوەکان ئاشکرای دەکەن، واشنتن ئامادەکاری دەکات بۆ دامەزراندنی بوونی سەربازی خۆی لە بنکەیەکی ئاسمانی لە دیمەشق.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شەش سەرچاوەی ئاگادار لە بابەتەکە بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ دامەزراندنی بوونی سەربازی خۆی لە بنکەیەکی ئاسمانی لە دیمەشق کە ئامانج لێی یارمەتیدانە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی نێوان سووریا و ئیسرائیل بە نێوەندگیری واشنتن.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی سووریا پەیوەندی ستراتیژی خۆی لەگەڵ ئەمریکا ڕێکدەخاتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بنکەکە دەکەوێتە بەشێک لە باشووری سووریا ڕوونیش نییە کە کەی کارمەندانی سەربازی ئەمریکا ڕەوانەی بنکەکە دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بزانیت: هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەحمەد شەرع، سەرککۆماری سووریا بچێتە کۆشکی سپی و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
ئەمەش بزانە: پنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوەی سووریا هێشتان لێدوانیان لەسەر ئەم پرسە نەداوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





