گرووپێکی هونەری لە کەرکووک بەهۆی کورتە ڤیدیۆیەکەوە بە فەرمی بانگهێشتی ئەمریکا کرا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

گرووپی موزیکی ڕەسەنی نەتەوەکانی کەرکووک، لەسەر داوای کونسوڵخانەی عێراق، بانگھێشتی ئەمریکا کرا بۆ ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێک.

چیرۆکی سەرەکی: گرووپی موزیکی ڕەسەنی نەتەوەکانی کەرکووک، دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کورتە ڤیدپۆیەکی خۆیان بڵاوکردەوە، بەوهۆیەوە لە ڕێگەی کونسوڵخانەی عێراق بانگھێشتی ئەمریکا کرا.

لێدوانی فەرمی: عومەر مۆفەق، سەرپەرشتیاری گرووپەکە بە ئاڤای گوت: ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو بەڕێدەکەوین بۆ ئەمریکا، لەوێ بە ئامادەبوونی باڵیۆزی وڵاتان بە سێ زمان، سێ کۆنسێرت بە چەند بەرهەمێکی هونەری لە سێ شوێنی جیاواز پێشکەش دەکەین، ئەو پەیامە دەگەیەنین لە هەرێمی کوردستان پێکەوەژیان لە چ ئاستێکدایە و کورد لە نێوان نەتەوەکان جیاوازی ناکات و ئەمە وێڕای پیشاندانی بەرهەمە هونەرییەکانی کەرکووک.

زانیاریی زیاتر: گرووپەکە لە کۆنسێرتەکان بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و تورکی بەرهەمی بەستە و مەقام پێشکەشی ئامادەبووان دەکەن، بە زمانی کوردی ژەنیار و مەقام بێژ حەمە گەرمیانی، مەقامەکانی ناوچەی گەرمیان، ئەڵاوەیسی، قەتار، خاوکەر، خورشیدی و ئای ئای پێشکەش دەکات، بەزمانی عەرەبی و تورکیش مەقام بێژی تورکمان، ئەحمەد نەجیب، مەقامە تورکییەکانی وەک قۆریات، ئۆرفە و حیجاز پێشکەش دەکات هەروەها لەگەڵیدا مەقامەکانی عەرەبییش وەک شەرقی ڕاستی، بەیات غەزەل، حیجاز، سێ گا و عەجەم پێشکەش دەکات.

ئەمەش بزانە: لە دوای گرووپی موزیکی کامکاران، ئەمە دووەمین گرووپی موزیکیە بە فەرمی لە ئەمریکا کۆنسێرت بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ