مەسرور بارزانی: جێبەجێکردنی پڕۆژەمان بەلاوە گرنگە نەوەک بیرکردنەوەی خاکفرۆشان
- هەواڵ
- 6 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت، "لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان تەنیا ئاسوودەیی و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستانمان لا مەبەستە، بۆچوونی خۆفرۆش، خاكفرۆش، بەكرێگیراو لەلام گرنگ نییە."
چیرۆکی سەرەکی: لەمیانی بەسەركردنەوەی بەشی دووەمی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی خێرای هەولێر و پێشوازیلێكردنی لەلایەن خاوەنی گرووپی كۆمپانیاكانی هێمن گرووپ، لایەنی جێبەجێكاری پرۆژەكە، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی قسەی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، جێگەی دەستخۆشییە كە سەرجەمی كارەكانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، بە ماوەیەكی كورت و بە هێز و توانای دەستی كاری ناوخۆیی و لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆیی جێبەجێكراوە كە خزمەتێكی زۆری هەولێر و هەموو كوردستان دەكات.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی دژایەتیکردنی لەلایەن لایەنەکانی دیکە، سەرۆکوەزیران گوتی، بۆچوونی كەسانی خۆفرۆش، خاكفرۆش، بەكرێگیراو لەلام گرنگ نییە و كێشەی خۆیانە، ئەوەی بە لای منەوە گرنگە؛ دایكە شەهیدێك، ماڵە پێشمەرگەیەك و هاووڵاتیەكی ئاساییی چۆن بیر دەكاتەوە.
دووپاتیشی كردەوە، ئامانجمان ئەوەیە تا 10 ساڵی داهاتوو، كوردستانمان لە هەموو سێكتەرەكان پێشبكەوێت و بچێتە قۆناغێكی باشتر و گەشەسەندووتر.
بەشێكی دیکە لە قسەكانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی:
٠ پڕۆژەكە بە تەكنەلۆژیایەكی زۆر پێشكەوتوو كراوە.
٠ سەرجەمی پڕۆژەكە لەڕێگەی كۆمپانیایێكی خۆماڵی جێبەجێ كراوە.
٠ هیوامان ئەوەیە كوردستان لەهەموو سێكتەرەكان پێشبكەوێت.
٠ ئەمساڵ دەرئەنجامی زۆربەی پڕۆژەكان دەركەوتن.
٠ هیوادارم لە سلێمانیش ئەو پڕۆژانە بەو شێوەیە تەواو بكرێن.
٠ ئەم ماوەیە بەشێوەیەكی دیراسەكراو دژایەتیمان دەكرێت و ئابووریمان سنووردار دەكرێت.
٠ هەرچی كردوومانە بە ئەركمان زانیوە، داوا لە هاووڵاتیان دەكەم لە پێشخستنی هەرێمەكەمان و پاراستنی ژینگەی كوردستان هاوكارمان بن.
٠ هیوادارم هاووڵاتیان زێدەڕۆیی لە بەكارهێنانی كارەبا و ئاو نەكەن و هاوكارمان بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






