
بەشدار جەمال، گەنجە دەستگیرکراوەکەی چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
هەرچەندە ئاسایشی سلێمانی، بەڵێنی بە خانەوادەی بەشدار جەمال، گەنجە دەستگیرکراوەکەی چەمچەماڵ دابوو کە ئەمڕۆ ئەو گەنجە ئازاد بکەن، بەڵام ئەمڕۆش گەنجەکەیان ئازاد نەکرد و تەنانەت نەیانهێشت باوکیشی بیبینێت.
چیرۆکی سەرەکی: 25 ڕۆژە، ئاسایشی سلێمانی، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵەی شارۆچکەی چەمچەماڵ، بە ناوی بەشدار جەمال کەریم دەستگیرکردووە، دوای 23 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی ئەو گەنجە کەسوکارەکەی هیچ سۆراخێکیان نەدەزانی و سەردانی هەر شوێن و دەزگایەکی ئەمنیی سلێمانیان دەکرد، هیچ زانیاری و وەڵامێکیان لەسەر کوڕەکەیان پێنەدەدان، تا دوای ئەوەی ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ ئەو کەیسە کرد، ئینجا ئاسایشی سلێمانی بە خانەوادەی ئەو گەنجەیان ڕاگەیاند کە کوڕەکەیان لەلای ئەوان دەستگیر کراوە، بەڵێنیشان پێدابوون کە ئەمڕۆ ئازادی بکەن، کەچی ئەمڕۆش ئازادیان نەکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ جەمال کەریم باوکی گەنجە دەستگیرکراوەکە سەردانی ئاسایشی سلێمانی کردووە، لە ئاسایش پێیان گوتووە کوڕەکەت بە هەڵە دەستگیر کراوە، بەڵام دوو ڕۆژی دیکە لەلای ئێمە دەمێنێتەوە، ئینجا ئازادی دەکەین.
زانیاریی تایبەت: هەرچەندە گەنجەکە ئازاد نەکراوە، ئاسایشی سلێمانی ڕێگەیان نەداوە، جەمال کەریم، کوڕە دەستگیرکراوەکەی ببینێت.
باکگراوند: 25 ڕۆژ لەمەوبەر گەنجێکی دانیشتووەی چەمچەماڵ بە ناوی بەشدار جەمال کەریم، کە لە کارگەی چیمەنتۆی بازیان پاسەوان بووە و لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزێکی ئەمنیی حیزبی دەستگیر کراوە، ئەو گەنجە برایەکی شەهیدی یەکێتییە و دوو برای دیکەشی پێشمەرگەی یەکێتین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






