ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات

بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان

ئاڤا نیوز

سەرچاوەیەکی ئسرائیلی ئاشكرای دەکات، سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ دەستێوەردانی سەربازی لە لوبنان ئامادە دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە "پلان لە ئێستاوە لە ئارادایە''.

زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی 12 ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە ئاشکرای کرد،'' سوپای وڵاتەکە خۆی بۆ دەستێوەردانی سەربازی لە لوبنان ئامادە دەکات بە ئامانجی لاوازکردنی حیزبوڵڵا و لوبنان و حکومەتی لوبنان بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی سەقامگیریی لەگەڵ ئیسرائیل.

-هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل ڕێگە بە حیزبوڵڵا نادات دەسەڵاتی خۆی بەهێز بکات،  دەشڵێت ئەگەر پێویست بکات دەست بە شەڕ دەکەنەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە نزیکەی مانگێکدا گرژییەکان بگاتە لووتکە''.

زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل دەڵێن، پلان لە ئێستاوە لە ئارادایە.

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی،  ئێمە شەڕمان ناوێت و ئامادە نین ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل بکەین.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: