دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 6 تشرینی دووەم

دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شەقامەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بڕیاری "قەدەغەی بانگەشەی میدیایی" بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەمەش بە ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی پیشەیی و بەرپرسیارانە بۆ هەڵبژاردنەکان.
وێنە گەورەکە: بڕیارە سێشەممەی داهاتوو 11ـی تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، پێویستە پێش هەڵبژاردن هەموو جۆرە بانگەشەیەک بووەستێنرێت.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی دەستەکە "قەدەغەی بانگەشەی میدیایی" لە کاتژمێر 7ی بەیانیی ڕۆژی شەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2025، دەستپێدەکات. ئەم قەدەغەیە تا کاتی داخستنی دوایین بنکەی دەنگدان بەردەوام دەبێت.
بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕۆڵی دەستووریی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندندایە بۆ ڕێکخستنی کەرتی ڕاگەیاندن و گەیاندن لە عێراقدا. ئامانج لێی مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێ لایەنانەیە، دوور لە کاریگەریی بانگەشەی کۆتایی کاندید و هاوپەیمانێتییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەکە جەخت لە پابەندبوونی هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکاتەوە بە ماددەی 6، بڕگەکانی (2، 4، 5)ی "پەیڕەوی یاساکانی گواستنەوەی میدیایی لە هەڵبژاردنەکان".
• بەپێی یاساکە، بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە بانگەشەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بۆ کاندید یان قەوارە سیاسییەکان قەدەغەیە.
• بڵاوکردنەوەی هەر ماددەیەک بە ئامانجی ناوزڕاندنی کاندید یان قەوارەیەک لە ماوەی قەدەغەکردنی بانگەشەدا ڕێگەپێنەدراوە.
• هەر قسەیەک یان ماددەیەکی ڕاگەیاندن کە ئاماژە بە کاندید یان قەوارەیەکی سیاسی بکات (بۆ یان دژی)، وەک بانگەشەی هەڵبژاردن دادەنرێت.
لە کۆتاییدا دەستەکە داوا لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات ببنە هاوبەشێکی نیشتمانی لە سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بە پابەندبوون بەم ڕێوشوێنانە و دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ دەنگدەران، تاوەکو بتوانن بە دوور لە بانگەشە بڕیارەکانیان بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





