ئاڤا بەدواداچوون بۆ گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی لە پارێزگای دهۆك دەكات
- ڕاپۆرت
- 12 کانوونی یەکەم
پارێزەری دۆسییەکە لەبارەیەوە قسە بۆ ئاڤا دەکات
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون بۆ یەكێك لە گەورەترین كەیسەكانی گەندەڵی لە پارێزگای دهۆك دەكات، كە بەشێوەیەكی نایاسایی مامەڵەی كڕین و فرۆشتن بە نزیكەی چوار هەزار پارچەزەوی كراوە، دوای 9 ساڵ لێكۆڵینەوەش، هێشتا دۆسیەكە یەكلایی نەبووەتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: لە قەزای سێمێڵی سەر بە پارێزگای دهۆك، كەیسی بەهەدەردانی موڵكی گشتی بووەتە بابەتی جدیی دەستەی دەستپاكیی و دوای تێپەڕبوونی 9 ساڵ، هێشتا دۆسیەكە لە نووسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی یەكلایی نەبووەتەوە.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی هەواڵدەرێك زانیاری لەبارەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵكی گشتی لە قەزای سێمێڵ بە دادگای لێكۆڵینەوە دەدات، پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە دەكرێتەوە، دواتر دۆسیەكە ڕەوانەی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی دەكرێت، ڕێڕەوی یاسایی بەردەوام دەبێت تا دەگاتە دادگای تاوانەكان و قۆناخی تێهەڵچوونەوە، بەڵام هێشتا دۆسیەكە یەكلایی نەبووەتەوە و چەند ڕەهەندێكی بە ناڕوونی ماوەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی تۆمەتبارانی سەرەكی ئەو كەیسە؛ موختاری گەڕەكێكی شارۆچكەی سێمێڵ و دوو قایمەقامی پێشووی ئەو قەزایەن ئەوانیش هەریەك لە "مازن محەممەد سەعید" كە بەهۆی گەندەڵی پێش دوو ساڵ لە پۆستەكەی لادرا و لە وەزیفەی گشتیش فەسڵ كرا، هەروەها "ئیسماعیل مستەفا" كە ئێستا لە پۆستی قایمەقامی سێمێڵ لادراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەوەی دۆسیەكە قۆناخەكانی لێكۆڵینەوە و حەواڵەكردنی بۆ دادگای تایبەتمەند و تا ئاستی دادگای تێهەڵچوونەوەی بڕیوە، كەچی تاكو ئێستا تۆمەتبارانی سەرەكی ئەو كەیسە بانگهێشتی دادگا نەكراون بۆ گەواهیدان بۆ ڕەتكردنەوەی ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵیان یاخود ساغبوونەوەی تۆمەتەكە.
لێدوانی فەرمی: پارێزەری كەیسەكە مەهدی محەممەد، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تۆمەتباران بەگوێرەی ماددەی 457 لە یاسای سزاكانی عێراق تۆمەتیان ئاراستەكراوە و تائێستاش نەهاتوونەتە بەردەم دادگا بۆ وەرگرتنی گەواهی لێیان.
ئاڤا هەوڵیدا پەیوەندی بە سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک بكات، بەڵام ڕەتیان كردەوە هیچ جۆرە ڕوونكردنەوەیەك لەسەر ئەوجۆرە بابەتانە بدەن.
لەلایەکی دیکەوە: پارێزەری كەیسەكە ڕایدەگەیەنێت، ئەم بابەتە پێشەلكاری زەقی سەروەریی یاسایە بۆیە لە نامەیەكی كراوە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنی دادوەری و ڕای گشتی لێ ئاگاداردەكاتەوە، بەوپێیەی مافی گشتی لەخۆگرتووە و بەكارهێنانی ناشەرعیی پۆستی ئیداری بۆ سوودمەندبوون لە موڵك و ماڵی گشتی، زیانی بۆ تێكڕای هاووڵاتیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
زیانلێکەوتووانی بانگەشەی هەڵبژاردن داوای قەرەبووکردنەوە دەکەن
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 لەو شوێنانە زەوی وەردەگرن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕێگە بە تیمی تورکیا نادات بچێتە غەززە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی 240 دەفتەر دۆلاری یانەی نەورۆز دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ونبوونی 8 ملیۆن دەنگدەر لە عێراق