زیاتر لە 38 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی یاریگەی ئۆڵۆمپی کەرکووک تەرخانکراوە
- بژاردە
- 2024-02-27

یاریگەی ئۆڵۆمپی كەركووک- وێنە: لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی نوێنەرایەتیی کەرکووکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق ئاشکرایکرد کە زیاتر لە 38 ملیار دینار لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ تەواوکردنی یاریگەی ئۆڵۆمپی کەرکووک تەرخانکراوە.
بۆچی گرنگە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا باسی لە زیادکردنی تەرخانکردنی دارایی بۆ یاریگەی ئۆڵۆمپی کەرکووک کرد، کە ئێستا نۆژەنکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەکە دواکەوتووە.
لێدوانی فەرمی: حەربی خالید، سەرۆکی نوێنەرایەتیی کەرکووکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق بۆ ئاڤا نیوز گوتی: پارە تەرخانکراو بۆ نۆژەنکردنەوە و تەواوکردنی یاریگەی ئۆڵۆمپی کەرکووک بەڕێژەی 15% زیادیکردووە، پێشووتر 33 ملیار و 500 ملیۆن دینار بوو، ئەو پارەیە زیادی کردووە بۆ 38 ملیار و 856 ملیۆن و 846 هەزار دیناری عێراقی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی لیژنەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یاریگەی ئۆڵۆمپی کەرکووک لە 49%ی تەواو کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست دەکرێت بە تەواوکردنی بەشەکەی دیکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن: مۆڵەتی شەڕی دژی تیرۆر بەردەوامە
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیمەنی هەولێر دوای بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای دیکە بەسەر کەشتیگەلی سەر بە ئێراندا دەسەپێنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ڤیزا بە خانەوادەی ژمارەیەک کوژراوی عێراقی شەڕی ئۆکراینا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیزای لۆتەریی ئەمریکا ڕادەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
19 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم




