بەرگریی شارستانی ڕێنمایی دەدات بەو هۆڵانەی کە ئاهەنگی سەری ساڵ ڕێکدەخەن
- کوردستان
- 2024-12-22

یەکێک لەو ناوەندە بازرگانیانەی هەولێر کە ئامادەکاریی کردووە بۆ هاتنی سەری ساڵ، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی ڕێگریكردن لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوە و پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان لە هۆڵەكانی بۆنە و ئاهەنگ گێڕان بەتایبەت لە پشووەكانی سەری ساڵدا، بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر، وردەكاری سیستمی سەلامەتیی ئاگركوژێنەوە بڵاودەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: پشووەكانی سەری ساڵ نزیك دەبێتەوە و پێشبینی دەكرێت گەشتیارێكی زۆر لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و وڵاتانی دراوسێوە، سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن، هۆڵەكانی ئاهەنگ گێڕان لەئێستاوە ئامادەكارییەكانیان دەستپێكردووە بۆ سازكردنی كۆنسێرت و پێشوازی لە گەشتیاران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕان بەهۆی قەرەباڵغییەکی زۆر و ئەگەری ئاگرکەوتنەوە، پێویستییان بە سیستمی سەلامەتی و ڕزگاربوون لە ئاگر هەیە، بە پێویستی دەزانێت سەرجەمیان پابەندی ڕێنماییەكان بن.
چی پێویستە بكرێت: هۆڵەكانی بۆنە و ئاهەنگ گێڕان پێویستە سیستمی دۆزینەوەی ئاگر، زەنگی ئاگاداركردنەوە، دۆزینەوەی پێشوەختەی گەرمی و دووكەڵ و بڵێسە، چاودێری پیشاندانی شوێنی ئاگر، سیستمی ڕشێنەریان هەبێت.
زانیاریی زیاتر: هۆڵەكان پێویستە سیستمی دەرچوونی فریاگوزارییان هەبێت و شوێنەكەی بەرچاو و ئاسان بێت، تەنانەت لەكاتی پچڕانی كارەباش دەبێت دەرگاكانی دەرچوون ڕووناك بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا




