
شەڕڤانێکی یەپەگە لە خاڵێکی سەربازی لە بەرەکانی شەڕدا
ئاڤا نیوز
شەڕی نێوان هێزەکانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بە پاڵپشتی درۆنەکانی تورکیا لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: هەر لە دەستپێکی ساڵی نوێوە گرژییەکان لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بەردەوام بوون.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: یەکەم هێرش لە ساڵی نوێیدا، واتە ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە سوپای تورکیا خاڵێکی سەربازی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتی لەسەر پردی قەرە قۆزاق لە شارۆچکەی منبج لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە سێ شەڕڤانی هەسەدە کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا کارگەی شەکری لە شارۆچکەی دیرحافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کردە ئامانج و دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەکە بیسترا، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکان ئاشکرا نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: هێزەکانی تورکیا و گرووپەکانی سوپای نیشتمانی نیوە شەوی سێشەممە تا چوارشەممە تۆپبارانی گوندەکانی ئوم ئەلکەیف و تەل تەویلیان لە شارۆچکەی تەمر لە باکووری حەسەکە کرد.
ئەمەش بزانە: لە بەرامبەردا هێزەکانی سووریای دیموکرات درۆنێکی تورکیایان لە جۆری "بەیرەقدار" لە ئاسمانی پردی قەرە قۆزاق لە باشووری کۆبانێ خستە خوارەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی سیدەکان لە جەنگی ڕووسیادا کوژرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی سیدەکان لە جەنگی ڕووسیادا کوژرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خولی فریاکەوتنی خێرا بۆ سەرپەرشتیار و حەملەدارانی حەج و عومرە دەکرێتەوە




