ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسدارانی ئێران (وێنە ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسدارانی ئێران دوو ڕۆژ پێش سەدانەکەی سوودانی بۆ تاران بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە بەغدا و لە میانی سەردانەکەشیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئێران بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە چەندین دۆسیە تاوتوێ بکات، یەکێک لەو دۆسیانەش گەیاندنی ئەو پەیامە هۆشدارییە تووندەیە بە تاران کە لەم دواییانەدا لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق دراوە سەبارەت بە سنووردارکردنی چەک لە دەست گرووپە چەکدارەکان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ئاماژە بە گەیشتنی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسدارانی ئێران دەکات بۆ بەغدا کە بە سەردانێکی نهێنی هاتووە. لە میانی سەردانەکەشدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان بە جیا کۆبووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، بڕیارە دوای ئەو کۆبوونەوانە، قائانی کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بکات.
هۆکارە زانراوەکان: قائانی لە میانی دیدارەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، کۆمەڵێک دۆسیە تاوتوێ دەکات، لەوانەش داڕشتنەوەی پێکهاتەی گرووپە چەکدارەکان و بەیاساییکردنی چەکی ئەو گرووپانە و لێکهەڵوەشاندنەوەی هەندێکیان و ڕەنگە ڕێگا و میکانیزم بگیرێتەبەر بۆ گۆڕینی هەندێک لەم گرووپانە بۆ ناو هێز یان بەرەی سیاسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دوورترین هێرشی کردە سەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مووشەکێک بەر باڵەخانەیەکی نزیک باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران کەوت