
دیمەنی جیاکردنەوەی دەنگەکان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە وردی میکانیزمی یەکلاکردنەوەی سکاڵا و تانەکانی پێش پەسەندکردنی لیستی کۆتایی براوەکان و یەکلاکردنەوەی ئەو 329 ئەندامەی پەرلەمان دەخاتەڕوو.
وێنە گەورەکە: لە 11ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و دوای ئەوە بە 24 کاتژمێر، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامیی بەرایی بڵاوکردەوە، چەند هەنگاوێک ماوە بۆ دیاریکردنیی ناوی کاندیدە دەرچووەکان و پەسەندکردنیان.
لێدوانی فەرمی: نیبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کردووە، پێش ئەوەی ئەنجامە کۆتاییەکان ڕابگەیێنرێت، پرۆسەی تەرخانکردنی کورسی و دیاریکردنی ناوی براوەکان بە چەند قۆناغێک تێدەپەڕێت.
ناوبراو وتیشی: "سەرەتا کۆمیسیۆن کاردەکات بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵا پێشکەشکراوەکان، جگە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو بنکانەی دەنگدان کە لە ماوەی شەش کاتژمێری یەکەمی دوای داخستنی سندووقەکانی دەنگدان ئەنجامەکانیان نەگواستەوە، کە بڕیاربوو لە ڕێگەی ناوەندی گەیاندن بگاتە دەست کۆمیسیۆن".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سۆدە، دەتوانرێت تانە لە ئەنجامە سەرەتاییە ڕاگەیێندراوەکان بدرێت لەلایەن لیست و کاندیدەکان، دواتر لەلایەن کۆمیسیۆن و دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن یەکلایی دەکرێنەوە، ئینجا دواتر دەستەی دادوەری یەکلاییکردنەوەی تەواوی هەموو تانەکان ڕادەگەیێنێت لە کۆتاییدا پرۆسەی تانەدان و یەکلاکردنەوەی بە فەرمی تەواو دەبێت.
دوای ئەم هەموو هەنگاوانە، کۆمیسیۆن ئەنجامە کۆتاییەکان بە ناوی کاندیدە دەرچووەکانەوە بۆ دادگای باڵای فیدراڵی دەنێرێت بۆ ئەوەی پەسەندی بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ڕێکارانە پەیوەست نین بە ماوەیەکی دیاریکراوەوە بەڵکو تا کۆتایی هاتنی هەموو هەنگاوەکان درێژە دەکێشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






