
عومەری سەید عەلی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە ڕێككەوتی 19-9-2024ـەوە عومەری سەید عەلی، بریكارنامەی خاوەنداریی بزووتنەوەی گۆڕانی بۆ دانای ئەحمەد مەجید کردووە، بەڵام لە ڕوانگەی کۆمیسیۆنەوە تەنیا ڕێگەپێدراو 'مخەوەل'ـە نەک ڕێکخەری گشتی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە نوێترین نووسراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق کە لە 24-12-2024 دەرچووە، باس لەوە دەکات کە هیچ دەستلەکارکێشانەوەیەکی لە ڕێکخەری گشتیی حیزب یان هیچ ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یان دەستەی سەرکردایەتی وەرنەگرتووە، تاوەکو ئێستا ڕێکخەری گشتیی حیزب عومەری سەید عەلییە و دانای ئەحمەد مەجید وەک ئەندامی دەستەی گشتی زیادکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو داواکارییەی پەسەندکراوە درێژکردنەوەی تەمەنی کارکردنی هەیکەلی بزووتنەوەکەیە، لەسەر ئەو بابەتە کەسێکی نزیک لە باڵی کوڕانی نەوشیروان مستەفا بە ئاڤای ڕاگەیاند، "دەرکەوتووە عومەری سەید عەلی فێڵی لە دانای ئەحمەد مەجید کردووە و ڕێکارە یاساییەکانی ڕادەستکردنی دەسەڵاتی جێبەجێ نەکردوون".
لەبەرامبەردا: ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان کە نزیکە لە عومەری سەید عەلی، لەسەر ئەم بابەتە بۆ ئاڤا گوتی، "عومەری سەید عەلی لە ماوەی ڕابردوودا بەپێی یاسا دەستی لەكاركێشاوەتەوە، بەڵام لەبەر بابەتی بەستنی کۆنگرە و کۆمەڵێک گرفتی دیکە، نەتوانرا لەماوەی شەش مانگدا دەستاودەستی دەسەڵات بە هەڵبژاردن بکرێت، بە ڕەچاوکردنی ڕێگەی یاسایی، دانای ئەحمەد مەجیدی ڕاسپاردووە لەبری ئەو سەرپەرشتیی کاروبارەکان بکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی سیدەکان لە جەنگی ڕووسیادا کوژرا
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
59 خولەک لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی سیدەکان لە جەنگی ڕووسیادا کوژرا
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خولی فریاکەوتنی خێرا بۆ سەرپەرشتیار و حەملەدارانی حەج و عومرە دەکرێتەوە





