پارتی و یەكێتی لەبارەی کارنامەی هاوبەشی کابینەی حکومەت کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 6 کانوونی دووەم

لۆگۆی (پارتی و یەکێتی) - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
سبەی پارتی و یەكێتی لە هەولێر كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی خێراكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
وێنە گەورەكە: لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، پارتی و یەكێتی وەك براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردنەكە دووجار كۆبوونەتەوە و سبەی سێشەممە 7-1-2025 لە كۆشكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر بۆ جاری سێیەم كۆدەبنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندی پارتی بە سەرۆكایەتیی د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بە ئەندامێتی دڵشاد شەهاب سەردانی یەكێتی دەكەن و لەلایەن شاندێكی یەكێتی بە سەرۆكایەتیی ڕێواس فایەق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و بە ئەندامێتی ئامانج ڕەحیم پێشوازی دەكرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو شاندی پارتی و یەكێتی لە سێیەم كۆبوونەوەی نێوانیاندا، بەرنامەیەكی هاوبەش بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە دەكەن.
باكگراوند: دوای هەڵبژاردنی 20ـی تشرینی یەكەمی 2024، پارتی و یەكێتی دووجار كۆبوونەتەوە؛ جاری یەكەم لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو لە سلێمانی كۆبوونەوە، جاری دووەم لە 17-12-2024 لە پیرمام بەڕێوەچوو كە ئەو كات بڕیاردرا دوای سەری ساڵ كۆبوونەوەیەكی دیكە بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 9 خولەک لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو کتێبی گینس
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: حەز دەکەم ببمە پاپای ڤاتیکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت