لە بەردەم بنکەیەکی پۆلیسی هەولێر كەسێك تەقە دەكات و دوو پۆلیس بریندار دەكات
- کوردستان
- 2025-01-06
دەستگیرکردنی تۆمەتباری تەقەکردنەکە
ئاڤا نیوز
پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو، دوای دەستگیركردنەكەی لەلایەن كوڕی تۆمەتبارەكەوە تەقە لە هێزە ئەمنییەكان دەكرێت و دوو پۆلیس بریندار دەبن.
چیرۆكی سەرەكی: تۆمەتبارێك كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە، دەچێتە نێو فەرمانگەی كارتی نیشتمانی هەولێر، تیمەكانی پۆلیس ئاگادار دەكرێنەوە و دەستبەجێ دەگەنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبارەكە دەستگیردەكەن، دواتر لە گۆڕەپانی بەردەم بنكەی پۆلیس، كوڕی تۆمەتبارەكە تەقە دەكات و بەهۆیەوە دوو پۆلیس بە سووكی بریندار دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بە ناوی (ط. ر. ت) دەچێتە نێو فەرمانگەی کارتی نیشتمانی کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، تیمەکانمان ئاگادار دەکرێنەوە و دەستبەجێ دەگەنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبار دەستگیر دەکەن، دواتر لە گۆڕەپانی بەردەم بنکەی پۆلیس، تۆمەتبارێکی تر بەناوی (ک. ط. ر) کە کوڕی تۆمەتباری ئاماژە پێكراوە، تەقە دەکات و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بە سووکی بریندار دەبن، ئێستاش هەردوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوبژیوانێک لە بەغدا یاریزانێک دەکوژێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کێشەی ئەمریکا و ئێران شەڕی ئێمە نییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئایندەی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە






