ئاڤا نیوز
نوێنەری سێ یەکەمەکانی زانکۆ پەیمانگاکان لە هەولێر گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد، سەرچاوەیەکی باڵاش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەدواداچوونی ڕژد دەکەین بۆ ئەو بابەتە.
وێنە گەورەکە: نزیكەی 15 ساڵە دامەزراندن لە هەرێمی كوردستان وەستاوە، بەڵام تاوەكو چەند ساڵێك دواتریش هاوشێوەی پزیشكان، سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانیش دادەمەزران، پاشان ئەوەش نەما بە گشتی سێ یەكەمەكانی هەشت ساڵی دەرچوون دانەمەزراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ سێشەممە سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە و داواکارییەکانی خۆیان گەیاند بە حکومەت. ئەم گردبوونەوەیە ٤١ەمین خۆپێشاندان و گردبوونەوەی ئەو دەرچووانەیە کە تاوەكو ئێستا وەڵامێكی ڕوونیان وەرنەگرتووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای ڕاگەیاند، وەزارەتەكە بە ئەركی خۆی هەڵساوە و بە نووسراوی فەرمی لە رێككەوتی 22-8-2024، ناوی سێ یەكەمەكانی بە لیست بۆ دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو سێ یەكەمانە بایۆمەتریشیان كردووە واتا قۆناغێك چوونەتە پێش، ئەركەكە كەوتووەتە ئەستۆی هەردوو وەزارەتەکانی دارایی کوردستان و عێراق، بۆ ئەوەی بڕی پارەی پێویستیان بۆ تەرخان بكرێت لەپێناو ئەوەی بە شێوەی گرێبەست دابمەزرێن.
قووڵتر: ئاڤا بەدواداچوونی زیاتری كرد و بەپێی گوتەی سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران، بابەتەكە بە ڕژدی كاری لەسەر كراوە و لە گفتوگۆكانی نێوان شاندی دارایی هەولێر و بەغداش باس كراوە، ئێستا تەنیا ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی عێراقی ماوە، دەبێت ڕەزامەندیی خەرجكردنی مووچەكانیان بدرێت پاشان فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەردەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوبژیوانێک لە بەغدا یاریزانێک دەکوژێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کێشەی ئەمریکا و ئێران شەڕی ئێمە نییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئایندەی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە






