لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان کۆبوونەوەیەک لەنێوان هەولێر و بەغدا کرا
- کوردستان
- 2025-01-09

کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی عێراق لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و پرسی دامەزراندنی سێ یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان تاوتوێ كراوە.
ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان: هەردوو لایەن لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بڵاویان كردۆتەوە، بۆ پرسی دامەزراندنی سێ یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان، دكتۆر ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ مەحموود عەبد، سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی عێراق كۆبوونەتەوە و باسیان لەم چەند خاڵە کردووە:-
- لە کۆبوونەوەکەدا پرسی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و خاوەن بڕوانامە باڵاكان تاوتوێ كراوە.
- هەروەها باس لە كاری هاوبەشی نێوان هەردوو ئەنجوومەن كراوە بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامەی بەرز بەگوێرەی هەردوو یاسای ڕاژەی شارستانی ژمارە 59 و 67.
- باس لە بەدیجیتاڵكردنی پرۆسەی دامەزراندن و ڕێكخستنی میلاكات كراوە بەجۆرێك هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەڕووی ڕاژەی شارستانییەوە بە سیستەمێكی هاوبەش، بەیەكتری ببەسترێنەوە.
باکگراوند: نزیكەی 15 ساڵە دامەزراندن لە هەرێمی كوردستان وەستاوە، ئێستا زیاتر لە چوار مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 10 هەزار کەسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوبژیوانێک لە بەغدا یاریزانێک دەکوژێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کێشەی ئەمریکا و ئێران شەڕی ئێمە نییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئایندەی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە






