ئاڤا نیوز
تیمی ئاڤا میدیا لە شاری لازقییەی سووریا سەردانی فەرماندە کوردەکەی نێو دەستەی تەحریرولشام دەکات، ئەویش قسە بۆ ئاڤا دەکات و شەڕەکانی دەستەی تەحریرولشام و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەگێڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: تیمی ئاڤا میدیا لە سوریا دەچنە شاری لازقیە، لەوێ فەرماندەیەکی دەستەی تەحریرولشام دەدۆزنەوە و دەبینین کوردە، ئەم فەرماندە کوردە ناوی تەواوی هاوڕێیە و لەنێو دەستەی تەحریرولشام بە زەیدی کوردی ناسراوە، لە شاری هەڵەبجەی شەهید لەدایک بووە و لە شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان گەورە بووە، لە 2017ەوە چووەتە شاری ئیدلیب و پەیوەندی بە دەستەی تەحریرولشامەوە کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم فەرماندە کوردە کە ئێستا لە شاری لازقییە بنکەیەکی چۆڵکراوی هێزەکانی ڕووسیا دەپارێزێت، ناوی ڕاستەقینەی هاوڕێیە، بەڵام لە سووریا بە زەیدی کوردی بانگ دەکرێت. ئەو دەڵێت خۆی و سەدان کوردی دیکەی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو دەستەی تەحریرولشامدا دەجەنگن و هەندێکیشیان کە لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجەوە ڕۆیشتوون لە شەڕەکانی سووریادا کوژراون.
لێدوانی فەرمی: فەرماندە کوردەکەی دەستەی تەحریرولشام کە بۆ ئاڤا میدیا قسەی کردووە، باس لە شەڕەکانی دەستەی تەحریرولشام و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات لە شاری حەلەب و گفتوگۆیەکی خۆی و هێزەکانی هەسەدە دەگێڕێتەوە کاتێک بە ئامێری بێ تەل قسەیان لەگەڵ یەک کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل 26 فەلەستینی لە نۆرەی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان دەکوژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەس لە سنووری پێنجوێن بە درۆن کرانە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەس لە سنووری پێنجوێن بە درۆن کرانە ئامانج
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری کوژراوانی تووندوتیژییەکانی سووریا بۆ 718 کەس بەرزبووتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت جارێكی دیكە كۆ دەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ بە دیزاینێکی نوێ دەکرێتەوە