سەباح ساڵحی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکاری ڕەوتی حیکمە
ئاڤا نیوز
ڕەوتی حیکمە کە عەممار حەکیم ڕابەرایەتیی دەکات، هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی کورد لە پرۆسەی سیاسیی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پرسی مووچە، گفتوگۆی ئەوە کراوە، ئەوەی حکومەتی عێراق بەرامبەر خەڵکی کوردستان دەیکات ستەمە، لە ئەگەری بەردەوام بوونی دۆخەکە و چارەسەرنەکردنی کێشەکان بەتایبەت مووچە لە سەرەتای ئەمساڵدا، هەڵوێستی تووند بنوێنرێت تاوەکو دەگاتە ئاستی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق.
لێدوانی فەرمی: سەباح ساڵحی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکاری ڕەوتی حیکمە لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12:00ی ئاڤا میوان بوو، لەمبارەیەوە وتی:
- هێزە کوردییەکان لایەنی سەرەکی پێکهێنانی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانین و لایەنێکی کاریگەری هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتن و بەبێ کورد کاروباری دەوڵەت بەڕێوەناچێت.
- کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەتی بابەتی مووچە و نەوت هونەرین، هیچ مەرامێکی سیاسییان لەپشتەوە نییە، بۆیە چارەسەرکردنیان ئاسانە و ناگاتە ئەو ڕادەیەی هەولێر لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
سوپای سوودان چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کۆردۆفان کۆنترۆڵ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەڵامی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیام و بەڵێنی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی کوردستان





