مەسرور بارزانی جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی بازرگانيی ئەمەریکا، پیرۆزبایی سەرکەوتن و ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی شاندێکی ئەنجوومەنەکە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمییان کرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە، 16-11-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمەریکا ـــ کوردستان USKBC کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، دەیڤد تەفوری، سەرۆکی ئەنجومەنەکە پیرۆزبایی سەرکەوتن و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکومەت کرد و کورتەیەکیشی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی بڵاوکراوەکەی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت تیشکی خستەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی. باسیشی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کەرتە جۆراجۆرەکان، بەتایبەتی وزە و گازی سروشتی کردووە. جەختیشیی لە گرنگیی پەرەپێدانیی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
باکگراوند: لە 22ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە واشنتن بەشداریی گفتوگۆیەكی تایبەتی كۆڕبەندی وزەی کرد بە ناونیشانی "داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان"، كە تێیدا ڕوانین و دیدگای هەرێمی كوردستان بۆ پەرەپێدانی كەرتی وزەی خستەڕوو، هەر لەسەردانەکەیدا زیاتر لە 20 کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیر و کۆنگرێسمانانی ئەمریکا کرد، ئەمە جگە لە دوو گرێبەستی گەورەی 110 ملیار دۆلاری بۆ بواری وزە. ئیدارەی ترەمپیش پشتگیری و پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان لە کەرتی وزە و کارەبا و چاکسازییەکانی حکومەت دووپات کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ئەفسەرێکی باڵای عێراق زیندانی دەکرێن و لە خزمەتیش دەردەکرێن
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ڕۆژی هەینی بارانە و کۆتایی بە شەختەبەند دێت
- ببینە و ببیستە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر لە پێشوازی ساڵی نوێ دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ئەفسەرێکی باڵای عێراق زیندانی دەکرێن و لە خزمەتیش دەردەکرێن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای سێ ڕۆژ لە داخرانی دەروازەی کێلێ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە ئاڤاوە بۆ ساڵی نوێ
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشوازی لە ساڵی نوێی زایینی






