عەدنان موفتی: یەکڕیزبین بەغدا حسابمان بۆ دەکات و ناتوانێت مافەکانمان پێشل بکات
- کوردستان
- 11 کانوونی دووەم

عەدنان موفتی، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان داوا لەلایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، بە لەبەرچاگرتنی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان و بەرگریکردن لە مافەکانمان، پێویستە یەکڕیز و کۆکبین، بەو جۆرەش بەغدا مامەڵەی لەگەڵمان دەگۆڕێت و حسابمان بۆ دەکات".
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ئەو دۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووتە ئاراوە، عێراق لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و سزادانی خەڵکەکەی بەردەوامە، بۆیە کورد لەمە نیگەرانە.
لێدوانی فەرمی: عەدنان موفتی، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
-هەموو ئەو لایەنانەی بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە و ئەوانەشی بەشدار نەبوون، پێویستە کۆببنەوە و تاوتوێی ئەو دۆخە بکەن و چی پێویستە هەنگاوی بۆ بنێن، ئەمە پەیوەندی بە هەموو تاکێکی کوردەوە هەیە، دەبێت کورد لە ئاستی ئەم بەرپرسیارێتییەدابێت.
- "ئێمە پەرلەمانمان هەیە و دەبێت کۆببێتەوە و لەبەر ڕۆشنایی هێزە سیاسییەکان بڕیار بدات، ئەمەش دەبێتە هێزێکی گەورە بۆمان، کورد دۆستی زۆرە و بۆ جیهانی سەلماندووە کە ئازادیخوازە و ژیان دۆستە، سەرکەوتنەکانی لە شەڕی داعش سەرنجی دونیای ڕاکێشاوە، ئەگەر یەکڕیز نەبین ئەوا ئەمانە لەبیردەچنەوە، بۆیە دەبێت هەموومان لەبەر بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان و بەرگریکردن لە مافەکانمان کۆکبین، بەو جۆرەش بەغدا مامەڵەی لەگەڵمان دەگۆڕێت و حسابمان بۆ دەکات".
- هەر کەس لای خۆیەوە بچێتە بەغدا ئەوا دەبێتە خاڵی لاوازی کورد، چونکە بەغدا بە یەکگرتوویی حساب بۆ کورد دەکات و مامەڵەی لەگەڵی دەگۆڕێت، "ئەو کاتە ناتوانێت مافە دەستووریەکانمان پێشێل بکات، هەموو دونیاش پشتگیریمان دەکات و عێراق ناتوانێت بە ئاسانی پشتگوێمان بخات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت