سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 13 کانوونی دووەم

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەمیانەی بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە، تەوەری سەرەکیش چارەسەرکردنی پرسی مووچە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.
وێنە گەورەکە: یەکشەممە 12-1-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت سەردانی بەغدای کرد و ئەمڕۆش لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق و دادوەر جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: جگە لە چوار سەرۆکایەتییەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانیش کۆدەبێتەوە، تەوەری سەرەکیش چارەسەرکردنی پرسی مووچە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت، لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وێڕاى جەختكردنەوە لە ماف و شايستە ياسایى و دەستوورييەكانى هەرێمى كوردستان، ستايشى ڕۆڵى سەرۆكوەزيران سوودانى كرد كە لە ماوەى ساڵى رابردوودا كارى كردووە بۆ لێكگەيشتنى هەولێر ـ بەغدا و هيواى خواست هەموو پرسەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتیش، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە هیچ هەڵوێستێکی سیاسی لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نییە، جگە لە بواری تەکنیکی نەبێت. ئەویش دەکرێت لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 12 خولەک لەمەوپێش
خوانێکی ترلیۆنی لە کۆشکی سپی
- بیروڕا
- 56 خولەک لەمەوپێش
مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێکسۆن مۆبیل تاوتوێی کڕینی پشکەکانی لۆک ئۆیل لە عێراق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلهام ئەحمەد: دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکان لە سووریا پارێزراو بێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: هەرێمی کوردستان نموونەی سەرکەوتنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست






