
بەهۆی بەفربارینەوە جووڵەی بازرگانی لەدەروازەی کێلێ وەستاوە
ئاڤا نیوز
لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخەوییەکانی قەزای پشدەری گرتووە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێرانی دەروازەی کێلێ دروستبووە.
چیرۆکی سەرەکی: تاوەکو ئێستا بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکانی قەزای پشدەر بەردەوامە، بەهۆیەوە جووڵەی بازرگانی لەو سنوورە بە تەواوی پەکی کەوتووە و هیچ بارهەڵگرێکیش ناتوانێت جووڵە بکات.
لێدوانی فەرمی: عەباس عەزیز، بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو بەفربارینە چڕەی سنوورەکەی گرتووەتەوە و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە و دوو ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان لە دیوی ئێران وەرگەڕاون و زیانی گیانی نییە، تیمەکانی پاککردنەوەش بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر و جووڵەی هاتووچۆ زۆر ئەستەم بووە.
مامە بەکر، کارمەندی بەشی بیمەی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی کێلێ بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگای سەرەکی دەروازەی کێلێ داخراوە و جووڵەی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەو سنوورە بە تەواوی وەستاوە.
باکگراوند: دەروازەی کێلێ دەروازەیەکی سنوورییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، ڕۆژانە سەدان بارهەڵگر کەرستەی بیناسازی و ماددەی پاککەرەوە و چەندین جۆر کەلوپەلی دیکە ئاڵوگۆڕ دەکەن لەگەڵ بوونی هاتووچۆی گەشتیاریش.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پارتی لەسەر کڕینی کورسی وەڵامێکی تووندی یەکێتی دەداتەوە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵندەی "شا ماسیگری سنگ سپی" لە هەرێمی کوردستان دوور ناکەوێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باڵندەی "شا ماسیگری سنگ سپی" لە هەرێمی کوردستان دوور ناکەوێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە ناتەندروستیی هەوای تاران دەدرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: نزیکەی 2 ملیار کەس لە جیهاندا دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی پاک ناگات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پسپۆڕانی تەندروستی: پیسبوونی هەوا یەكێک لە هۆکارەکانی سووربوونەوەی پێستە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ عومان بە یارییە ئاگرینەکان یادی ڕۆژی نیشتمانی دەکاتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پارتی لەسەر کڕینی کورسی وەڵامێکی تووندی یەکێتی دەداتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە بڕیار لە چارەنووسی نەوەی نوێ دەدات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێش سەری ساڵ قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەمزووانە لە کانی قڕژاڵە و خەبات زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت






