نەوەی نوێ بۆ ئاڤا: دەنگۆی کڕینی پەرلەمانتارانمان هیچ بنەمایەکی نییە
- کوردستان
- 22 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ، زۆرترین ڕا لەسەر ئەوە بووە کە جووڵانەوەکە بەشداری کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات. لەم هەفتەیەدا سەرۆکی جووڵانەوەکە لەنێو زیندانەوە بڕیاری کۆتایی دەدات. لەبارەی دەنگۆی کڕینی پەرلەمانتارانیشیان، سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ بە ئاڤای وت، ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نییە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 21-11-2025، ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ بە سەرپەرشتی سروە عەبدولواحید و بە بەشداری هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق لە ماڵی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەشداریکردنی جوڵانەوەکە لە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و ڕاسپاردەکە بە سەرۆکی جوڵانەوەکە گەیێنرا.
زانیاریی تایبەت: بەرپرسێکی باڵای نەوەی نوێ بە ئاڤا میدیای وتووە، "ڤیتۆمان لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسی نییە، تەنانەت ئەو مەرجەی پێشتر داوامان کردبوو کە پۆستی سەرۆکوەزیران لەگەڵ وەرگرتنی هەر 23 وەزارەتەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ یەکێک لەمانەمان ناوێ".
ئەو بەرپرسەی نەوەی نوێ ڕاشیگەیاندبوو، "چاوەڕوانی ئەوەین ئاخۆ لە پێکهێنانی حکومەت وەکو شایستەی هەڵبژاردن چیمان پێدەدرێت، بۆیە چاوەڕوانی کۆتا بڕیاری شاسوار عەبدولواحیدین کە لە چاکسازی گەورانی سلێمانی لەنێو زیندانەوە دەیدات".
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکە باس لەوە کراوە، لە ئەگەری بەشداریکردن یان مانەوە وەک ئۆپۆزیسیۆن، جووڵانەوەکە چی بەسەر دێت، بەڵام زۆرترین ڕا لەسەر ئەوە بووە کە بەشداری حکومەت بکەن، ڕاسپاردەکەی کۆبوونەوەکەش بە شاسوار عەبدولواحید گەیێنراوە.
لەلایەکی دیکەوە: باس لەوە دەکرێت کە شاسوار عەبدولواحید ڕای خۆی لەسەر ئەم بابەتە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، بۆ بەشداریکردن لە حکومەت ڤیتۆیان نییە و لەهەمان کاتیشدا دەکرێت لەگەڵ پارتی دابنیشن کە زۆرینەیە، بەڵام بەپێی میکانیزمێک بەشداری کە شایستەی هەڵبژاردن بێت.
لەبارەی دەنگۆی کڕینی پەرلەمانتارانیشیان، سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ بە ئاڤای وت، ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نییە، هەڵمەتێکە بۆ لەکەدارکردنی نەوەی نوێ دوای دەستگیرکردنی سەرۆکەکەمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ، هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق، هەروەها ئەندامەکانیان بەشدار بوون. کۆبوونەوەکەش لە ماڵی شاسوار عەبدولواحید، بە سەرپەرشتی سروە عەبدولواحید بەڕێوەچوو بوو.
زانیاریی ئاڤا: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، جوڵانەوەی نەوی نوێ لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەکەی دیکە دەکات، لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجامی کۆتایی بە شاسوار عەبدولواحید دەدەن، دوای کۆبوونەوەکە شاسوار عەبدولواحید بڕیارەکە دەدات.
ئەمەش بزانە: لە ئەگەری بەشداریکردن و بەشدارینەکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە حکومەت، ئەوان ئەگەری بەشداریکردنیان لە حکومەت هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





