بەمزووانە لە کانی قڕژاڵە و خەبات زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 22 تشرینی دووەم

دیمەنێکی قەزای خەبات لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوامە، هەر شارەوانییەک زەوییەکانی ئامادە بێت تیروپشک بۆ دابەشکردنی دەکرێت، ئامادەکارییەکان لە کانی قڕژاڵە و خەبات تەواو کراوە، بە هۆی هەندێک کێشەی تەکنیکی پڕۆسەکە تاوەکو ئێستا دواکەوتووە.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر بەشێوەیەکی بەردەوام کار لەسەر دابەشکردنی زەوی دەکات لە سنووری شارەوانییەکان، تائێستا زیاتر لە 13 شارەوانی سنووری پارێزگای هەولێر نزیکەی 30 هەزار پارچە زەوی دابەشکراوە، بڕیارە بەمزووانەش زەوی لەسنووری شارەوانی کانی قڕژاڵە و خەبات دابەش بکرێت.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، زیاتر لە چوار هەزار پارچە زەوی لە شوێنی گونجاوی ئەو ناوچانە بۆ فەرمانبەران لە سنووری کانی قڕژاڵە و خەبات ئامادە کراوە، بەڵام بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکی کاتی دابەشکردنی دواخراوە، بەمزووانە کێشەکان چارەسەر دەکرێن لەو دوو شارەوانییەش تیروپشکی زەوی ئەنجامدەدەین.
لەلایەکی دیکەوە: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی قۆناغی پێنجەمی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران لە سنووری شارەوانیی سەنتەری هەولێر دەستیپێکردووە و لە ماوەی کەمتر لە مانگێکی دیکە دەست بە دابەشکردنییان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





