
باڵندەی شا ماسیگری سنگ سپی. وێنە؛ سابر دری
ئاڤا نیوز
یەکێک لەو باڵندە کۆچەرییانەی لەگەڵ کەشوهەوای کوردستان خۆی گونجاندووە و دوور ناکەوێتەوە باڵندەی (شا ماسیگری سنگ سپی - Halcyon Smyrnensis)ـە کە جۆرێکی دەگمەن و جیاوازە لە ناو جۆرەکانی دیکەی باڵندەی شا ماسیگرەکان.
چیرۆکی سەرەکی: کەمبوونەوەی ڕێژەی باران بارین و وشک بوونی گۆم و کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی زێیەکان، وایکردووە دەستکەوتنی خواردن بۆ بەشێك لە باڵندەکان ئەستەم بێت، بەڵام شا ماسیگری سنگ سپی یان مل سپی، بەهۆی جیاوازی و تایبەتمەندییەکەی بەرگەی گۆڕانی کەش و هەوا دەگرێت بۆ مانەوەی لە ژیان تەنیا پشت بە خواردنی ماسی نابەستێت.
ئەمجۆرە باڵندەیە لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەرێمی کوردستانیش دەژیت، بەراورد بە باڵندەکانی دیکە ژمارەیان کەمە. باڵندەکە کۆچەرییە، بەڵام لەگەڵ گۆڕانی کەش هەوا خۆی گونجاندووە لە هەرێمی کوردستان ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سابر دری، وێنەگر و شارەزا لە ژیانی کێوی، ساڵانێکی زۆرە لەناو سروشتی کوردستان، وێنەی سروشت و باڵندە و ئاژەڵە کیوییەکان دەگرێت، لە زێی گەورە فۆتۆ ستۆرییەکی لەسەر ئەو جۆرە باڵندەیە کردووە و بە ئاڤای گوت: لە هەرێمی کوردستان، لە خێزانی شا ماسیگر سێ جۆر هەیە، شا ماسیگری باو، شا ماسیگری خاڵدار و شا ماسیگری سنگ سپی.
سابر دری دەشڵێت، ئەم جۆرە باڵندەیە هەرچەندە خۆراکی سەرەکی ماسییە، بەڵام لە نەورەس و خێزانی شا ماسیگرەکانی دیکە جیاوازە و لەکاتی تەنگانەدا پانا دەباتە بەر خواردنی مێروو، پەلەوەر و باڵندەی بچووک و شیردەرەکانی وەک مشک، بۆ چاودێریکردنی نێچیرەکەی بەزۆری لەسەر وایەر، ستوون، یان لقە دارەکان هەڵدەنیشیت، بە خێراییەکی زۆر دەفڕێتە خوارەوە و نێچیرەکەی ڕاو دەکات. پێچەوانەی شا ماسیگرەکانی دیکە هەر چوار وەرزی ساڵ لە هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە و کۆچ ناکات، باڵندەیەکی جوان و زیندوو و سەرنجڕاکێشە، دەنگێکی بەرز و پێکەنیناوی هەیە.
زانیاریی زیاتر: شا ماسیگری سنگ سپی، قەبارەی نزیکەی 28 سانتیمەتر دەبێت، قاچەکانی ڕەنگ سوور و پرتەقاڵی قووڵن، پشت و باڵ و کلکی شینێکی گەشاوە و سەرێکی قاوەیی و سنگێکی سپی سەرنجڕاکێش، دەنوکێکی گەورە و سووری گەشاوەی هەیە، گونجاوە بۆ گرتنی نێچیرەکەی ساڵانە چوار بۆ حەوت هێلکە دەکات.
ئەمەش بزانە: شوێنی ژیانی ئەم باڵندەیە تەنیا لە ناوچەکانی نزیک ئاودا سنووردار نییە، زۆرجار لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان، باخچە و دارستان و تەنانەت نزیک شارەکانیش دەژیت. بە شێوەیەکی گشتی لە کونی شێوە تونێڵێک هلانە دەکات و نێرە و مێیەکە وەک یەک بەشدارن لە بەخێوکردن و خۆراکپێدانی بێچووەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






