پێش سەری ساڵ قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی دەستپێدەکات
- کوردستان
- 22 تشرینی دووەم

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشكرن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی بەسەر خانەنشینان دابەشکرا و ئامادەکاری دەکرێت پێش سەری ساڵ، 20 هەزار پارچە زەویی دیکە دابەش بکرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە تەواوی ناوچەکان بەردەوامە، لەم چوارچێوەیەدا لە سلێمانی قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە سلێمانی دوو هەزار و 742 پارچە زەوی بەسەر خانەنشینان دابەشکرا و کۆدەکانیشیان پێدرا.
چۆمان مەحموود ئاشکراشی دەکات، بۆ 20 هەزار فەرمانبەری دیکەی سلێمانی، زەوی دیاریکراوە، بەپێی ئەو لیژنەیەی کە شارەوانی دەستیپێکردووە، زەوییەکان لە کشتوکاڵی کوژێنراونەتەوە و کۆتایی بە کارەکانیان هاتووە، تەنیا هەندێک ڕێکار لە فەرمانگەی تاپۆ ماوە ئەنجام بدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی، زەوییەکان بەر لە ساڵی نوێ دابەش دەکرێن و بەشێوەی ئاشکرا تیروپشک دەکرێت بۆ پێدانی کۆدەکان بەو فەرمانبەرانەی کە ناویان هاتووەتەوە.
زانیاریی ئاڤا: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، زەوییەکان لە سێ شوێنی سلێمانین، "سۆتکە، تانجەڕۆ، ڕاپەڕین". هەروەها زەوییەکان 200 مەترن و شارەوانی دەڵێت، بەزووترین کات خزمەتگوزاریشیان بۆ دابین دەکرێت.
ئەمەش بزانە: ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت بۆ ئەو خانەنشینانەی دیکەش کە ماون زەوییان پێبدرێت، چونکە ناوی هەشت هەزار خانەنشینی دیکەش نێردراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و ڕەزامەندیشی لەسەر دراوە، دوای ئەوە دەنێردرێتەوە بۆ شارەوانی سلێمانی، لە قۆناغی سێیەمدا زەوییەکانیان پێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






