پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن؛ چ ڕێککەوتنێک کراوە و چی ماوە؟
- کوردستان
- 2025-01-21

لۆگۆی یەکێتی و پارتی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خێراکراون و پێشبینی دەکرێت لە دوو مانگی داهاتوودا حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ جارێکی دیکە لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، ئەمە دەبێتە چوارەم کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی هەردوولا بۆ پێکهێنانی حکومەت، دوو کۆبوونەوەی سیاسیشیان کردوون، ئەمە جگە لە کۆبوونەوەی دووقۆڵی سەرۆکوەزیران بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی.
زانیاریی زیاتر: پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوودا گەیشتوونەتە لیکتێگەیشتنی باش، بەجۆرێک وەک هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئەو حیزبە بۆ ئاڤا دەڵێت، سەدا 85٪ی کارنامەی حکومەتیان نووسیوەتەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڤیتۆیان لەسەر بەشداریکردنی هیچ لایەنێک لە حکومەتی نوێدا نییە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، هەردوولا لەسەر زۆربەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، جێگرەکانی هەردوو سەرۆکی هەرێم و حکومەت، دەسەڵاتی وەزیرەکان، بریکاری وەزیرەکان، پارێزگارەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، لەبارەی دەسەڵاتە ئیداری و داراییەکان ڕێککەوتوون.
٠ ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەی نێوانیان ئەو سەدا 15% یەی ماوە یەکلایی دەکرێتەوە. چاوەڕوانیش دەکرێت لە کۆبوونەوەی داهاتوودا ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت لەنێوان پارتی و یەکێتی واژۆ بکرێت.
٠ یەکێتی کە پێشتر داوای دەسەڵاتی لامەرکەزی دەکرد بۆ پارێزگاکان، ئێستا داوای دیاریکردنی دەسەڵاتی سەرجەم پۆستە باڵاکان و وەزیرەکان و پارێزگارەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەکات.
٠ ئێستا تەنانەت باس لە ڕێککەوتن دەکرێت لەسەر داهاتی پارێزگاکان و گومرگەکان و خاڵە سنوورییەکان، ئەمانە هەموویان بگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، واتا یەک حکومەت هەبێت لە زاخۆوە تاوەکو کەلار. هەروەها ڕێککەوتن بکرێت لەسەر تەرخانکردنی پارە بۆ پڕۆژەکان.
٠ دوای ڕێککەوتن لەسەر ئەم بابەتانە لەلایەن لیژنە تەکنیکییەکان، پاکێجە دەبرێتە نێو کۆبوونەوەیەکی سیاسی، ئینجا لەوێ پۆستە باڵاکان یەکلایی دەکرێنەوە، لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و وەزارەتەکان.
ئەمەش بزانە: ئەوەی تاوەکو ئێستا یەکلابووەتەوە جگە لە پارتی و یەکێتی، حیزبی سۆسیالیست و پێکهاتەکان بەشداریی حکومەت دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت




