
حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە
ئاڤا نیوز
ئەو هاووڵاتییانەی ناویان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج هاتووەتەوە دەبێت لە بنکە تەندروستییەکان فۆڕمێک پڕبکەنەوە و پشکنینی توانای جەستەیی بکەن، لەسەر بنەمای ئەو پشکنینە ڤیزای حەجییان پێدەدرێت.
وێنە گەورەکە: ڕێککارەکانی تەواوکردنی گەشتی حەجی ئەمساڵ لە قۆناغی کۆتاییدایە، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی تەواوکردنی ئەو ڕێککارانەیە کە ماون، نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای هەولێریش ئاگاداری حاجییان دەکاتەوە ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن و سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی پشکنینی توانای جەستەیی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە 25-1 – 2025، نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند: ئاگاداری گشت هاووڵاتییانی هەولێر و دەورووبەری دەکەینەوە ئەوانەی کە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ 2025 دەرچووە، ڕۆژی یەکشەممە 26-1-2025، سەردانى ئەو بەنکە تەندروستییانە بکەن کەوا لە خوارەوە ناویان هاتووە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی پشکنینی توانای جەستەیی.
زانیاریی زیاتر: نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای هەولێر، ئاماژەی بەوەکردووە: هەر حاجییەک ئەو فۆرمە پڕنەکاتەوە، ڤیزا لە پاسپۆرتەکەی نادرێت و بێ بەش دەبێ لە پرۆسەی حەج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کاتی سەردانیکردنی بنکەی تەندروستی، پێویستە حاجییان ئەو بەڵگەنامە فەرمیانەیان پێبێت.
- دوو وێنە.
-کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری کەسی.
ناوی بنکە تەندروستیەکانی پارێزگای هەولێر:-
1- بنکەی تەندروستی مەلا فەندی.
2- بنکەی تەندروستی برایەتی.
3- بنکەی تەندروستی ئازادی.
4- بنکەی تەندروستی نازدار بامەڕنی.
5- بنکەی تەندروستی شەقڵاوە.
6- بنکەی تەندروستی کۆیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا




