بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی: بڕیاری خانەنشینی فەرمانبەران وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 26 کانوونی دووەم

دیمەنی خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای داواکاری بەشێک لە زانکۆکان و کەرتی تەندروستی، بۆ دواخستنی خانەنشینکردنی فەرمانبەر و پسپۆڕەکانیان، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە دەڵێت 'ناوی ئەو کەسانە لە لیستی مووچەی مانگی یەک نابێت، دەبێت فۆرمی خانەنشینی پڕبکەنەوە'.
بابەتی سەرەکی: حکومەتی عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە تەمەنی خانەنشینی هاوتا بکەن، بەمەش ئەم مانگە هەزاران فەرمانبەر بەیەکەوە خانەنشین دەکرێن، بەگشتی فەرمانبەرانی ئاسایی سێ تەمەن دەگرێتەوە، 60 و 61 و 62 ساڵ.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەندێک گلەیی لای زانکۆکان و کەرتەکانی تەندروستی هەیە، بەڵام دەبێت تاوەکو 31ی ئەم مانگە فایلی خانەنشینی پڕبکەنەوە، ئێمە یاساکە وەکو خۆی جێبەجێ دەکەین.
سەرچاوەکە گوتیشی، ئەگەر بڕیار بۆ دواخستنی خانەنشینی بدرێت، بڕیارەکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێت و تا مانگی 7 و 8ی ئەمساڵە، ئەم بڕیارەش تاوەکو ئێستا نەدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو ئەو کەسانە ئەمساڵ خانەنشینی دەیانگرێتەوە، ناویان لە لیستی مووچەی مانگی یەک نابێت، بۆیە ئەگەر فۆرمی خانەنشینی پڕنەکەنەوە ئەوا مووچەیان بۆ نابەسترێت.
ئەمەش بزانە: 14 بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەیە، وەزارەتەکان لیستی ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشینی دەیانگرێتەوە بۆیان دەنێرن، دواتر لیستەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بەرز دەکرێتەوە و فەرمانی پێ دەردەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی دەنگی بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی دەنگی بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا






