چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاڤا: گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت بەبێ ئاستەنگ بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 20 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی (لایەنە شیعەکان) دەڵێت، گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەبێ هیچ ئاستەنگییەک بەرەو پێش دەچن، جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئەوەی ناکۆکییەکانی ڕابردوو کاریگەرییان لەسەر پێکهێنانی حکومەت نابێت.
وێنە گەورەکە: هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە لە لایەنە شیعەکان پێکدێت و خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمانن، لە گفتوگۆکانیان بەردەوامن بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و دیاریکردنی سەرۆکوەزیران نوێ.
لێدوانی فەرمی: عودەی خدران، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڤای ڕاگەیاند، گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵ بەبێ هیچ ئاستەنگییەک بەردەوامە و هەماهەنگی تەواو لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لەم هاوپەیمانێتییەدا هەیە.
چوارچێوەی هەماهەنگی پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی دیکە هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکێهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا بەجۆرێک بتوانێت ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکان ببێتەوە کە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، هەموو لایەنەکانیش کۆدەنگن لەسەر هاوبەشی نیشتیمانیی. ناکۆکییەکانی ڕابردووش نابنە ئاستەنگ لەبەردەم تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و بەرکەوتەی لایەنەکان لە حکومەتدا. عودەی وای گوت.
زانیاریی زیاتر: ئەو ئەندامەی چوارچێوەی هەماهەنگی وتیشی، دۆخەکە ئەرێنییە و گفتوگۆکان بەباشی بەرەوپێش دەچن، لە گفتوگۆکانیشدا سەرنج لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و خەڵکن، بۆیەش پێویست دەکات هەمووان پابەندبن بە رۆحی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی.
باکگراوند: چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییان لە خولی نوێی پەرلەماندا ڕاگەیاند کە خاوەنی زیاتر لە 150 کورسیین، دوو لیژنەشیان بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیران و کارنامەی حکومەت پێکهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






