کاژمێر 12ـی ئەمشەو وادەی خۆتۆمارکردن لە پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک تەواو دەبێت
- کوردستان
- 20 تشرینی دووەم

دیمەنی ئەپی پڕکردنەوەی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زوو خۆتان تۆمار بکەن تا بەشە خۆراکتان نەبڕاوە، ئەمشەو کاژمێر 12 دوا وادەی خۆتۆمارکردنە لە پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک و درێژناکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیایداوە فۆڕمی خۆراک لەسەرتاسەری عێراق بکرێتە ئەلیکترۆنی و لەو ڕێگەیەوە بەشەخۆراکی مانگانە دابەشبکرێت، ئەمەش بە دوو قۆناغ دەکرێت قۆناغی یەکەم لە مانگی ئایار دەستی پێکرد كە پڕۆسەی خۆتۆمارکردن بوو، قۆناغی دووەم بریتی دەبێت لە کاراکردنی خزمەتگوزارییەکان لەوانە وەک گواستنەوە و تۆمارکردنی ئەندامی تازە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند: كاتژمێر 12ـی ئەمشەو دوا وادەی خۆتۆمارکردن دەبێت لە پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک و درێژناکرێتەوە و ئەو کەسانەی پڕیان نەکردووەتەوە بێبەش دەبن لە بەشەخۆراکی مانگانە تا دەرفەتێکی دیکە بۆ کاراکردنەوەی خۆتۆمارکردن کە تاوەكوو ئێستا، کاتەکەی دیار نییە.
ئەو بەڕێوەبەرەی وەزارەتی بازرگانی داواش لە هاووڵاتیان دەكات لەو چەند كاتژمێرەی كە ماوە، خۆیان تۆمار بكەن.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان گوتیشی، تاوەکو مانگی ئابی ئەمساڵ هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 87% خۆیان تۆمار کردبوو، دوای ئەوە دوو جاری دیکە ماوەی خۆتۆمارکردن درێژکرایەوە، دوای وەستانی خۆتۆمارکردن سیستمەکە دەری دەخات ئەمجارە رێژەی خۆتۆمارکردن بووە بە چەند.
هۆکارە زانراوەکان: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ئەم هۆکارانەی دەستنیشان کرد بۆ ئەو خێزانانەی کە خۆیان تۆمار نەكردووە:
٠ نەبوونی کارتی نیشتیمانی.
٠ سەفەرکردن.
٠ نەبوون یان خراپی هێڵەکانی ئینتەرنێت بەتایبەت لە گوندە دوورە دەستەکان و سەر سنوورەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






