
دیمەنێک لە فێستیڤاڵەکە. وێنە؛ هونەر فارس
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنج شەممە 20-11-2025، شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە و وا بڕیارە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بێت.
وێنە گەورەکە: بە ئامانجی گرنگیدان بە بەرووبوومی ناوخۆ و هەوڵدان بۆ بەبازاڕکردنی، ساڵانە فێستیڤاڵی تایبەت بەبازاڕکردنی بەرووبوومی ناوخۆ لە بەشێکی شارەکانی کوردستان دەکرێتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: هونەر فارس، پەیامنێری ئاڤا لە گەرمیان گوتی: ئەمڕۆ پێنج شەممە 20-11-2025، شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، فێستیڤاڵەکە لە گۆڕەپانی شاری یاری کەلارە و 200 کۆشک و کەپر بۆ نمایشی بەرووبوومی ناوخۆ و کاری دەستی بەشداربووان دانراون.
زانیاریی زیاتر: لە فێستیڤاڵی پایزەی کەلار، بەشێوەی سەرەکی بەرووبوومی ناوخۆ نمایشکراوە وەک (هەنار، هەنجیری وشککراو، قەیسی وشککراو، تووی وشککراو، جۆرەکانی مرەبا، سرکەی هەنار، بنێشتەتاڵ و بنیشتی کوردی، گوێز، ژاژی، پەنیر، قەرەخەرمان، داندۆک، ترخێنە، کەشک، هەنگوین)، لە پاڵ ئەوانەش کاری دەستی و خواردنی کوردەواری و جلوبەرگی کوردی لە فێستیڤاڵەکە نمایش دەکرێن.
باکگراوند: ساڵی رابردوو بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار و 900 ملیۆن دینار کڕین و فرۆشتن لە فێستیڤاڵەکە کراوە، بۆ ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 200 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی دەنگی بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 19 تشرینی دووەم
خوانێکی تریلیۆنی لە کۆشکی سپی
- کولتوور
- 18 تشرینی دووەم
فیلمێکی ترسناک لەبارەی حەزرەتی مەسیح بەرهەم دەهێنرێت
- کولتوور
- 16 تشرینی دووەم
سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا





