یەکێتی مامۆستایانی کوردستان: زیادکردنی هەر بڕێک پارە بۆ مامۆستایانی عێراق دەبێت ئێمەش بگرێتەوە
- کوردستان
- 20 تشرینی دووەم

لۆگۆی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تانەکەی لە دژی یاسای هەموارکراوی پەروەردە لە عێراق کشاندەوە، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایدەگەیێنیت هەر زیادەیەک بۆ مامۆستایانی عێراق خەرج بکرێت دەبێت مامۆستایانی کوردستانیش بگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: مانگی ئابی ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی پەروەردەی پەسەند کرد، بەگوێرەی یاساکەش دەرماڵەی مامۆستایان لە 150 هەزارەوە زیادکرا بۆ 300 هەزار دینار.
چی ڕوویدا: دوای نزیکەی سێ مانگ بەسەر پەسەندکردنی هەموارەکە، وەزارەتی دارایی عێراق سکاڵای لەسەر هەموارەکە لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد، بەهۆکاری ئەوەی یاساکە بارگرانی خستووەتە سەرشانی حکومەت و ناتوانێت جێبەجێی بکات.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: سەندیکای مامۆستایانی عێراق دژی سکاڵاکەی وەزارەتی دارایی عێراق هاتە دەنگ و هەڕەشەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری کرد، لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی دوێنێ چوارشەممە لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە کردبوو و ئاگاداری کردەوە لەوەی تانەکەی لە دادگەی فیدراڵی کشاندووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەگەرچی هێشتا یاساکە نەچووەتە باری جێبەجێکردنەوە، بڕیارە لەگەڵ پەسندکردنی یاسای بودجەی 2026 بچێتە باری جێبەجێکردنەوە، ئەوکات بەگوێرەی یاسا و بڕیارەکانی عێراق ئەو زیادەیەی بۆ مامۆستایان خەرج دەکرێت، دەبێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، چونکە ئێستا هەموو لێبڕین و خەرجییەکان پەیوەست بە مووچە لە عێراقە، هەر زیادەیەکیش هەبێت دەبێت مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
لە هەمان کاتدا: سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان گوتیشی، ئەمە کاری داهاتووی پەرلەمانتار و وەزارەتی دارایی و ئەو لیژنانە دەبێت کە بۆ گفتوگۆ سەردانی بەغدا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






