
ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیل لە لوبنان، وێنە: abc
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای تێپەڕبوونی 60 ڕۆژ بەسەر ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، ئاگربەستەکە کۆتاییهات.
چیرۆکی سەرەکی: لە 23 ئەیلوول 2024، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشیکردە سەر باشووری لوبنان، بەهۆیەوە جەنگ و وێرانکاری ڕووی لەو ناوچەیە کرد، دوای چەندین هەوڵی ناوخۆیی و دەرەکی دواجار ئاگربەست لە 27-11-2024 لە نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل هاتە ئاراوە و هەردوو لایەن ڕێککەوتن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کاتژمێر چواری بەیانی 26-1-2025، ڕێککەوتنی 60 ڕۆژەی ئاگربەست بەفەرمی کۆتاییهات، بەگوێرەی خاڵەکانی ئاگربەستەکە بێت، دەبێت هێزەکانی ئیسرائیل لەمڕۆوە لە باشووری لوبنان دەستبەکشانەوە بکەن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لەگەڵ تەواوبوونی ئاگربەستەکە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە شارۆچکەی کەفر لە باشووری لوبنان بیستراوە، هاوکات دڕۆنەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی لوبناندا فڕیون.
باکگراوند: لە دەستپێکی شەڕی لوبنانەوە نزیکەی چوار هەزار هاووڵاتی لوبنان بەهۆی بۆردوومانەوە کوژراون و زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتیش ئاوارەبوون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئاڕ تی بانک دواكهوتنى مووچه بۆ مووچهخۆران چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ساڤایا نامەیەکی نهێنی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
