
ئاڤا نیوز
گفتوگۆکان لەبارەی بەستنی مووچە بۆ زیندانیانی سیاسیی لەنێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی دارایی و ئابووری تەواو کراون و هەموو شتێک کۆتایی هاتووە.
چیرۆکی سەرەکی: 15وەجبەی زیندانییانی سیاسیی هەن، تەنیا هەشت وەجبەیان مووچەیان بۆ بەستراوە، بەهۆی کێشەی داراییەوە نەتوانراوە مووچە بۆ وەجبەکانی دیکە ببەسترێت و تا ئێستا لە هیچ سوودمەند نەبوون. ژمارەیان 20 هەزار و 595 کەسە، ئاڤا زانیویەتی شاندی کوردستان لیستی ئەو کەسانەی لەگەڵ خۆی بۆ بەغدا بردووە، تا لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکات.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "سەرجەم وەجبەکانی زیندانیانی سیاسیی خراونەتە نێو بودجەی 2025، هەموو گفتوگۆکان لەمبارەیەوە تەواو کراون، چاوەڕوانین لەگەڵ میلاکی وەزارەتەکانی دیکە بۆ بەغدای ببەن، بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق پەسەندی بکات".
نووسراوێک لەلایەن وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کراوە، سەبارەت بە داواکردنی تەرخانی دارایی لە (وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق)، بۆ پێدانی مووچەی مانگانەی زیندانیانی سیاسیی.
زانیاریی زیاتر: لە کاتی گفتوگۆی ئامادەکردنی بودجەی وەزارەتەکان لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بۆ ساڵی 2025 تەرخانی تایبەت بەم بابەتە دیاریکراوە و لە بودجەی ساڵی 2025 جێگیرکراوە، هەر کاتێک ئەم بودجەیە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەک خۆی پەسەندکرا کاری پێویستی لەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: حەز دەکەم ببمە پاپای ڤاتیکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت