کۆنسوڵی چین لە هەولێر: پەیوەندی چین و هەرێمی کوردستان بەردەوام لە بەهێزبووندایە
- کوردستان
- 6 شوبات
ئاڤا نیوز
کۆنسوڵی چین لە هەولێر پەیوەندی نێوان وڵاتەکەیی و هەرێمی کوردستان بە پەیوەندییەکی بەهێز و زۆر باش ناودەبات و دەڵێت ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو پەیوەندییە بەرەوپێش دەچێت.
چیرۆکی سەرەکی: لیۆ جیۆن، کۆنسوڵی گشتیی چین لە هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشداریکرد لە بەرنامەی نان و چای ئاڤا میدیا، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی دا و گوتی پەیوەندییەکی زۆر باش و بەهێز لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چیندا هەیە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش ئەو پەیوەندییانە بەرەوپێش دەچن، هاوکات گوتیشی کردنەوەی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەددین هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ ئاشناکردنی زمان و کولتووری چین بە قوتابیانی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: لیۆ جیۆن، کۆنسوڵی گشتیی چین لە هەولێر، گوتی:
- لەنێوان وڵاتی چین و هەرێمی کوردستاندا پەیوەندییەکی بەهێز و درێژخایەن هەیە، هاوکات پەیوەندیی نێوان چین و عێراقیش بۆ ساڵی 1938 دەگەڕێتەوە، 10 ساڵ لەمەوبەر حکومەتی چین بڕیاریدا کۆنسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان و بە دیاریکراویش لە هەولێر بکاتەوە، پێمان وابووە ئەمە گرنگییەکی زۆری هەبووە و پەیوەندییەکانیش بەشێوەیەکی خێرا لە گەشەسەندندابوونە و ئەنجامی زۆر باشیان هەبووە، بەتایبەت لە بوارەکانی سەرمایەگوزاری، تەکنەلۆژی، ئابووری، کولتووری و مرۆیی و چەندین بواری دیکە.
- کردنەوەی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەدین کە یەکەم بەشە لەسەر ئاستی عێراق دەکرێتەوە و چەندین قوتابیی کورد فێری زمانی چینیی و شارەزای کولتووری چینی دەبن هەنگاوێکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، هاوکات سەنتەرێکی زمانی چینیش لە زانکۆی سلێمانی کراوەتەوە و چەندین بەرنامە و پرۆگراممان بۆ فێربوونی زمانی چینی و ئاشنابوون بە کولتوور و فەرهەنگی چینی پەرە پێداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەوروپای وەک گرووپی "تیرۆرست"ـی ناساند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەحمەد شەرع
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەولێر دەکات




