
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی مووچە پەیامێکی بۆ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ناردووە و جەختی لە جێبەجێکردنی دوو خاڵ وەک مەرجی ناردنی مووچەکانی ئەمساڵ کردووەتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی سوودانی داوای کردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتننی مووچە پابەندبێت، ئەگەر پابەند نەبن مووچە کێشەی تێدەکەوێت.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا جەختیشی لەسەر دوو خاڵ کردووەتەوە: ناردنی سەدا 50ی داهاتی ناوخۆ، لەگەڵ ناردنی لیستی مووچە و لیستی ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبەرامبەردا سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، وەک هەرێمی کوردستان پابەندن بە ڕێککەوتنەکە و ئەوەی لەسەریان بێت جێبەجێی ئەکەن، داواشی کرد حکومەتی عێراقیش بە ڕێککەوتنەکە پابەند بێت.
باکگراوند: ئەم بیانوو گرنتەی بەغدا بە هەرێمی کوردستان لەکاتیكدایە لە ماوەی ڕابردوودا شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕێککەوتن، کە تیایدا مووچەی 12 مانگی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2025 زامن کرا، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە مانگانە بەغدا 950 بۆ یەک تریلیۆن دینار بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات لەبەرامبەردا هەرێمی کوردستان ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت



