
تا دوێنێ بوو بەغداد بە پەتی سێدارە کوردی دەترساند، ئەمڕۆش بە ڕاکێشانی ملپێچەکەی ملی خۆمان! چونکە لە فەرهەنگی ئەقڵییەتی دەسەڵاتدارانی ئەم دەوڵەتەدا کە لەهەرچییەک بچێت لە دەوڵەت ناچێت، دیموکراسی و فیدراڵی واتا:
· هەرکاتێ کورد ببینین ئاهێکی هاتووەتەوەبەر و خەریکە لەسەر پێی خۆی دەوەستێ، بە ئێف 16 هەڕەشەیان لێ دەکەین و سوپا و لەشکر و حەشدی شەعبییان تێبەردەدەین.
· ئەگەر هەوڵیاندا ناوماڵی خۆیان ڕێکبخەن و یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن، بە هەموو توانایەکمانەوە دەیان مشکی بەدگومانی و سەدان شەمشەمەکوێرەی نائومێدی و هەزاران دووپشکی ناپاکی، پارەدار دەکەین و دەیانخەینە خزمەتی پرۆژەی عرووبە و هیلالەوە!
· کە هاووڵاتییانی ناوەڕاست و باشوور بە گەشت دەچنە کوردستان و تووشی شۆک دەبن، کاتێ دەگەڕێنەوە یاخی دەبن و مانمان لێ دەگرن، تانەمان لێدەدەن کە بۆچی بە بوودجەیەکی کەم لای ئەوان ئاوەدان و ئاسایش و خاوێنە، کەچی شارەکانی ئێمە وێرانە و پیس و پڕ تیرۆر و دز و جەردەیە؟! لەسەر ڕاسپاردەی دۆستە دڵسۆزەکانمان نان و مووچە و بودجەی کورد دەبڕین تا ئەوانیش داگرینە ئاستی خۆمان و نووقمی هەمان زەلکاویان بکەین کە دەیان ساڵە عێراقمان تێدا نووقم کردووە !
· کە تەناهی و ئاسایشی کوردستان بەرقەرار دەبێت ئێمە کێچ دەکەوێتە کەوڵمان و گورگی هاری قاعیدە و داعشیان تێبەردەدەین تا ئەرز و عەرزیان حەڵال بکەن.
· کە هیچ پاساوێکی سیاسی و یاساییمان لە دژی کورد بەدەستەوە نامێنێ، چەکوشی غەدری دادگای باڵایان بەڕوودا بەرز دەکەینەوە و هەر ڕۆژەی بە بڕیارێکی قەرەقوشی دامەزراوەکانیان پەک دەخەین، سەرچاوەی داهاتیان وشک دەکەین، پەلو پۆیان لەت لەت دەکەین.
· کە لە غەززە و لوبنان و جۆلان تێماندەگیرێت و نازانین گژوبای سکمان چۆن دەربکەین، هەبوونی سیخوڕ و بنکەی ئیسرائیلی حازربەدەستترین بەهانەیە بۆ ناردنی درۆن و مووشەکبارانی پایتەختەکەیان.
· بیست ساڵە هەر ماددەیەکی دەستوور لە بەرژەوەندیی کورد بێت پەکی دەخەین، وەک ئەوەی هەر نەبووبێت خۆمانی لێ کەڕ دەکەین.
· هەر نیازێکی تائیفیمان هەبێت لە پەرلەماندا گەلەکۆمەکێ لە کورد دەکەین و ناچار بە قبووڵکردنی نەریتێکی هەزار ساڵ لەمەوبەریان دەکەین!
· کاتێکیش کە یاسا مافێکی زەوتکراویان بۆ دەگێڕێتەوە، بە زەبری سوپا، زەویوزاری جووتیاری کورد داگیر دەکەینەوە، با یاسا و دەستووریش هەر لە ورگی خۆیان بدەن... کە جووتیاری کوردی کەرکووک و دەوروبەریشی قۆڵیان لێ هەڵماڵی بەنیازی کێڵان و تۆوکردن چوونەوە سەر ئەو زەوییانە، گورج بەو هەمەرانەی کە بەنیازبووین قودسی پێ ڕزگار بکەین و تەلئەڤیڤی پێ تالان بکەین، پەلاماریان دەدەین و بە ملپێچەکەی ملی خۆیان دەیانخنکێنین.
لە پەتی سێدارەوە تا ملپێچەکەی ملمان... پوختەی چیرۆکی کورد و عێراقە!
لەو ڕۆژەوە کە مەلیک مەحموود لەناو قەفەسی ئەسارەتی دادگەی داگیرکەردا مشكی و جامانەكەی لوول كرد وەک نارنجۆک... هەڵی دا بۆ سوورەی چاوكاڵ! جامەدانی بوو بە هەڵۆی بێ چنگ و باڵ! لەو رۆژەوە مشكی و جامانە پیرۆزە! لەو ڕۆژەوە کە پۆلیسی عێراقی مێردمندالێکی کوردی ناوچەی بارزانیان بە جەمەدانییە سوورەکەی ملی خۆی خنکاندو دواتریش دوازدە جوامێری بلە و بارزانیان گولـلەباران کرد، ئیدی جەمەدانیی سووریش بوو بە ڕەمزی یاخیبوون و خۆ بەدەستەوەنەدان... دەیان گۆڕی بەکۆمەڵی هەڵدراوەی ئەنفالکراوانیش پڕ بوون لە ئێسکوپرووسک و کەلـلەسەری جەمەدانی لە ملی کورد، ئەمڕۆش بە بەرچاوی هەموو دونیاوە هەمان ئەقڵییەتی تەسکی شۆڤینی دەیویست جووتیارە مەردەکەی کوردی کەرکووکی داگیرکراو بە ملپێچەکەی ملی خۆی بتاسێنێ! بێئاگا لەوەی لەمەودوا ملپێچیش وەک جەمەدانەی سوور و ڕەشوسپی بوو بە ڕمزێکی پیرۆزی کوردایەتی!
نوێترین بیروڕا

کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
21 کانوونی دووەم

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- بیروڕا
- 21 کانوونی دووەم
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا






