بەدواداچوونی ئاڤا: هەندێک فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی دووجار ناویان گەڕاوەتەوە
- کوردستان
- 19 شوبات
سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوکردنەوەی قۆناغی دووەمی ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی، دەرکەوتووە کە هەندێک فەرمانبەر دووجار ناویان گەڕاوەتەوە. هاوکات لە یەک خێزان ژن و مێردێک کە هەردووکیان فەرمانبەرن، ناویان بەجیا گەڕاوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی زیاتر لە 20 وەزارەت و فەرمانگە دەگرێتەوە، هەر لەو قۆناغەدا 216 هەزار فەرمانبەر زەوی وەردەگرن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی شارەوانی،
- هەر فەرمانبەرێک کە سەرووی هەشت خاڵی هەبێت، وەرگرتنی زەوی دەیگرێتەوە، بەڵام مەرجە پێشووتر سوودمەند نەبووبێت.
- ئەگەر دوو هاوژین ناویان هاتبێتەوە دیسان تەنیا یەک کەسیان سوودمەند دەبن، خاڵی کامیان زیاتر بێت، زەویەکە دەدرێت بەویان.
ئەمەش بزانە: دوای بڵاوکردنەوەی ناوەکان، تێبینی ئەوە کراوە، ناوی دووبارە هەیە، واتە لە قۆناغی یەکەم ناوی هەبووە و لە قۆناغی دووەمیش بەهەمان شێوە ناوی هەر هەیە. هاوکات لە یەک خێزان ژن و مێردێک کە لە دوو وەزارەتی جیا فەرمانبەرن ناویان گەڕاوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلهام ئەحمەد: دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکان لە سووریا پارێزراو بێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: چیرۆکی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان کولتووری پێکەوەژیانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلهام ئەحمەد: دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکان لە سووریا پارێزراو بێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: چیرۆکی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان کولتووری پێکەوەژیانە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی لە کۆڕبەندی مێپس پەیامێک بۆ تورکیا دەنێرێت






