
ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیل لەگەڵ چەندین پارچە چەکی جیاواز کە لەلایەن ئەمریکاوە بۆیان دابینکراوە
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەیاننامەیەکیان واژۆ کردووە بۆ خێراکردنی گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی چەکی بە ئیسرائیل داوە بە بەهای نزیکەی 12 ملیار دۆلار، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پابەندبوونی بەردەوامی ئەمریکا لە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمریکا دەیەوێت گرێبەستی ڕادەستکردنی چەک بە بەهای چوار ملیار دۆلار بە ئیسرائیل خێراتر بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوام هاوکاریی سەربازی پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە. هاوکات ئیدارەی ترەمپ، بڕیارێکی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای هەڵوەشاندەوە کە ئەمریکا فرۆشتنی چەکی بە هاوپەیمانەکانی سنووردار کردبوو، ئێستا بەگوێرەی بڕیارەکە، ئیدارەی ترەمپ چەک بۆ هاوپەیمانەکانی لە ناویاندا ئیسرائیل دابین دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
دیمەشق بۆ هەسەدە: دوای مۆڵەتە چوار ڕۆژییەکە هێرش دەکەینە سەرتان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە




