ئەردۆغان: بەردەوام داکۆکیمان لە کوردی سووریا کردووە و خوشک و برای حەق و ڕاستەقینەی ئێمەن

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان: بەردەوام داکۆکیمان لە کوردی سووریا کردووە و خوشک و برای حەق و ڕاستەقینەی ئێمەن

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، ئەو پێشتریش باسی مافی کوردی سووریای کردووە، چەندینجار داوای لە بەشار ئەسەد و بەرپرسانی پێشووی سووریا کردووە کۆتایی بە ستەمکارییەکانی سەر کوردی سووریا بهێنرێت.

پەیامی فەرمی: ئەردۆغان لە گوتارێکدا وتی، ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە جێی خۆیدا بووە و هەسەدە یاری بەکات کردووە و وازی لە داواکارییە زۆرەکانی نەدەهێنا.

٠ ئێمە وەک تورکیا بەردەوام لەگەڵ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا بووین و جەختمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە ڕێگا بە هیچ قەبارەیەکی جوداخواز نادەین لە باشووری سنوورەکانمان.

٠ زۆر دڵخۆشین بەو ئاگربەستەی دوێنێ ڕاگەیێنرا. هیوادارین بەبێ خوێنڕشتنی زیاتر هەسەدە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە لەو ناوچانەی گیریان لێ خواردووە، چونگە هیچ ڕێگەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نەماوە.

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی هێنانەخوارەوەی ئاڵای تورکیا لە بنکەیەکی سەر سنووری نێوان نسێبین و قامشلۆ، ئەردۆغان هەڕەشە دەکات و دەڵێت: ئەو کەسانەی ئەم کارەیان کردووە دەیانبینینەوە و ڕێوشوێنی پێویستییان بەرامبەر دەگرینە بەر.

ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا ئەمانەشی وت:

٠ خوشک و برا کوردەکانمان خوشک و برای حەق و ڕاستەقینەمانن و دەزانین لە سەردەمی ڕژێمی ستەمکار چ ستەمێکیان لێ دەکرا. ناسنامەیان پێ نەدەدرا و قەدەغە بوو بە زمانی خۆیان قسە بکەن.

٠ لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو دان بە بوونی خوشک و برا کوردەکانماندا نەدەنرا. بە هاووڵاتی نەدەزانران و تەنانەت ناسنامەشیان پێ نەدەدرا. ڕێگەیان نەدەدا بە زمانی دایک قسە بکەن و کولتوور و نەریتی خۆیان زیندوو ڕابگرن. لە 2008ـەوە کاتێک من سەرۆکوەزیران بووم چەندین جار باسم لەو ناحەقییە کرد و پێداگیرانە داکۆکیم لە مافە بنەڕەتییەکانی کوردی سووریا دەکرد. هاوشێوەی هاووڵاتیانی دیکەی سووریاش لە دوای شەڕی ناوخۆی سووریاوە باوەشمان بۆ کوردی سووریاش کردەوە.

٠ هیوادارین سووریای نوێ لەسەر بنەمای لەخۆگرتنی تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی، مەزهەب و بیروباوەڕە جیاوازەکان بونیاد بنرێتەوە .مەرسوومەکەی ئەحمەد شەرع، کە زمانی کوردی وەک زمانی نیشتمانی دەناسێنێت و جەژنی نەورۆز دەکاتە پشووی فەرمی لە سووریا هەنگاوی زۆر گرنگن.

٠ چاو نابڕینە خاکی هیچ وڵاتێک و دەست لە کاروباری ناوخۆی وەرنادەین، بەڵام بەرژەوەندییەکانی تورکیا دەپارێزین و لێکدانەوە بۆ هەموو ئەگەرێک دەکەین.

٠ بە تایبەت داوا لە خوشک و برا کوردەکانم لە تورکیا دەکەم بەو پڕوپاگەندانە چەواشە نەکرێن، بە دەروونێکی ئارامەوە مامەڵە بکەن. کورد و هەسەدە لێکجیان و هەسەدە نوێنەرایەتی کورد ناکەن.

٠ لەم 15 مانگەی دواییدا هەنگاوی زۆر گرنگیان ناوە و ئاماژە بەوە دەدات ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاپۆرتی کۆتایی پرۆسەی ئاشتی دەنووسنەوە.

٠ لە سەختترین دۆخدا ئێمە بە هانای خوشک و برا کوردەکانمانەوە چووین لە هەڵەبجەوە تاوەکو کۆبانێ. بە یەکگرتن بەهێز دەبین نەک بە جیابوونەوە و دابەشبوون بەسەر دەوڵەتۆچکەی بچووک.

٠ خوا دەستی ئەوانە نەدات کە دەیەوێت لێکمان بکات تا بکەوینە گیانی یەکتر. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ