
ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە
ئاڤا نیوز
ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە ڕایدەگەیێنێ، ئەمریکا پێشوازی لە بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەکات، بەڵام هیچ بەڵێنێکی ڕوونی بۆ پاراستنی ئیدارەی خۆسەر لە ئەگەری هێرشەکانی تورکیا نەداوە.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە دەستپێشخەرییەکەی ئۆجەلان ئاڕاستەی پەکەکەیە، بەڵام تورکیا جیاوازی لە نێوان پەکەکە و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)دا ناکات. ساڵح موسلیم جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەی خۆسەر بۆ شەڕی تورکیا دروست نەبووە، بەڵکو بۆ پاراستنی خۆی بووە لە هێرشەکانی داعش و گرووپە جیهادییەکان، جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەکەکە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نازانێت، بە پێچەوانەی پۆلێنبەندیی تورکیا.
بۆچی گرنگە: تورکیا دەیەوێت جگە لە پەکەکە، سەرجەم گرووپە درێژکراوەکانی بە تایبەت یەپەگە و پەکەکە تەنانەت هەسەدەش کە لە ڕۆژئاوای کوردستان دروست بوون، ئەوانیش خۆیان هەڵبوەشێننەوە، بەڵام ئیدارەی خۆسەر کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیاونی دەکرێن دەڵێن" ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دروست بووین".
لێدوانی فەرمی: لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی نەهاری عەرەبی، سالح موسلیم ڕایگەیاند، "بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ دانانی چەک تەنها بڕیارێکی کاتی یان هەنگاوێکی تاکتیکی نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ستراتیژییە لە ڕەوتی پرسی کورد لەسەر ئاستی تەواوی ناوچەکە، لە چوارچێوەی دیدگایەکی درێژخایەندا کە پێشتر هەبووە".
زانیاریی زیاتر: ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە دووپاتی کردەوە، ئیدارەی خۆسەر و پێکهاتەکانی حزبی و سەرکردایەتی پێشوەختە وردەکاری نامەکەیان نەزانیوە، بەڵام بۆیان دەرکەوت هەنگاوێکە بە ئاراستەیەکی دروستدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی موسلیم، "خەباتی چەکداری ئەرکی سەرەکی خۆی لە زیندووکردنەوەی ناسنامەی کورد و پاراستنی کورد لە هەوڵەکانی نەهێشتنی بەجێگەیاندووە"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە "قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەنگاونان بەرەو خەباتی سیاسی هەیە لەبری خەباتی چەکداری".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ئیدارەی نوێی سووریا و نەوتی ژێردەسەڵاتی هەسەدە، موسیلم گوتی، "بەهۆی فشارەکانی تورکیاوە تاوەکو ئێستا پەیوەندیمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا باش نییە، هەروەها سامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە نەوتیشەوە بەشێکە لە سامانی تەواوی گەلی سوریا، ئیدارەی خۆسەری سووریا هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەشێکە لە سووریا، ئامانجیشی بەڕێوەبردنی ئەو سەرچاوانەیە بۆ بەرژەوەندی هەموو سوورییەکان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو بڕیار لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی هەژماری من
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کوردستان زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە: دەمانەوێت لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشی ڕاستەقینە بین






