ئاڤا نیوز
چینییەکان لە پەکینی پایتەختەوە نەیارەکانی ئەمریکا کۆدەکەنەوە و داوای کۆتایی هێنان بە سزاکانی سەر ئێران دەکەن. ترەمپ داوای دانووستان دەکات، بەڵام ئەو وڵاتە ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت: تا سزاکان بمێنن گفتوگۆ ناکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ پاڵپشتی لە ئێران، پەکین میوانداری هەریەکە لە کازم غەریبابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سێرگی ڕیابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیای کرد بۆ دانوستان. لە کۆتاییدا سێ وڵاتەکە ڕایانگەیاند، پێویستە بە تەواوەتی ڕێز لە مافی ئێران بۆ بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی بگیرێت و ئیدانەی گەمارۆ نایاساییەکان دەکەن.
لێدوانی فەرمییەکان:
وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لە دیدارەکەدا وتی، ئێستا دۆخەکە گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسیدار، پێویستە ناکۆکییەکان بە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی چارەسەر بکەین و دژایەتی بەکارهێنانی هێز و سزای نایاسایی بکەین.
کازم غەریبابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ستایشی دانوستانە بوونیادنەرەکانی لە پەکین کرد و وتی، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران مەترسی نییە، بەڵام بەداخەوە هەندێک وڵات هەوڵدەدەن بەهۆیەوە قەیرانێکی ناپێویست دروست بکەن، هۆکاری سەرەکیی دۆخی ئێستا، کشانەوەی تاکلایەنەی ئەمریکایە.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملن دەڵێت، پێویستە زیاتر درێژە بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بدرێت سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و سزاکانی سەر تاران نایاسایین.
زانیاریی زیاتر: ئەم لووتکەیە لە کاتێکدایە، یەکێک لەو هۆکارانەی وایکرد ترەمپ بڕیار بدات ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 بکشێتەوە بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی ئێران بوو کە لە ڕێککەوتنەکە ئاماژەی پێنەکراوە و ئەمریکا بە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی دەبینێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 9 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 12 کانوونی یەکەم
چیرۆکەکانی ژێر خێمەکانی ئاڤا
- ڕاپۆرت
- 11 کانوونی یەکەم
چیرۆکی "ڕۆژی قیامەت" لە قوتابخانەکەی چەمچەماڵ
- ڕاپۆرت
- 10 کانوونی یەکەم
تورکیا و سووریا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە ئامادە دەکەن






