
بۆردومانی سووریا بۆسەر سنووری لوبنان
ئاڤا نیوز
سوپای لوبنان ڕایدەگەیێنێت لە وەڵامی تۆپبارانکردنی ناوچەکانی لوبنان لە دیوی سووریاوە، ئەوانیش پێگەکانی سوپای سووریایان لەسەر سنوورەکان کردووەتە ئامانج.
وێنە گەورەکە: گرژییەکانی لەسەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان تا دێت پەرەسەندنی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن و هەردوو حکومەت دەستیان کردووە بە هێرشەکردنە سەر یەکتر و تاوەکو ئێستاش کوژراو و بریندار لە هەردوولا هەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی سووریا کوژرانی سێ لە ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی لەسەر سنووری نێوان سووریا لوبنان خستەی ئەستۆی حیزبوڵڵای لوبنان، ئەگەرچی حیزبوڵڵای لوبنان ڕەتیکردەوە کە ئەوان ئەم کارەیان ئەنجامدرابێت، بەڵام هێزەکانی سووریا لە شەوی ڕابردووەوە دەستیان کردووە بە بۆردوومانکردنی پێگەکانی ئەو حیزبە لە سنووری لوبنان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای لوبنان ڕۆژی دووشەممە 2025-3-17 ڕایگەیاند، لە وەڵامی تۆپبارانکردنی ناوچەکانی لوبنان لە دیوی سوریاوە، ئەوانیش پێگەکانی سوپای سووریایان لەسەر سنوورەکان کردووەتە ئامانج.
- بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی سوپای لوبنان، ناوچەکانی لوبنان لە خاکی سوریاوە تۆپباران کراون، یەکە سەربازییەکانیش وەڵامی سەرچاوەکانی هێرشەکەیان دایەوە و هێزیان لە ناوچەکە بڵاوەپێکرد بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنی.
- سوپای لوبنان دەشڵێت: پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا بەردەوامە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بەدرێژایی سنوورەکان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: ترەمپ پابەندە بە سەقامگیریی سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
ئێران ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکان ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن





