
گەشەسەندنی ئابووری عێراق بووەتە هۆی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی گەورەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕایدەگەیێنێت، گەشەسەندنی ئابووری عێراق بووەتە هۆی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی گەورەی ئەمریکا. چاوەڕوانیش دەکرێت شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی عێراق بکات بۆ لێکۆڵینەوە لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا پەیوەندییەکی ستراتیژییە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتنی یەکتر و هاوکات لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە چوارچێوە ستراتیژییەی نێوان هەردوو وڵات هەیە، بوونیادنراوە.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد عەلا ئەلدین، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: عێراق شایەتحاڵی گەشەسەندنی ئابووری بەرچاوە، ئەمریکا زیاتر گرنگی بەو دەرفەتانە نیشانداوە، بەو پێیەی پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی هەیە کە خواستی خۆیان بۆ هاتنە ناو بازاڕی عێراق دەربڕیوە.
- بەم نزیکانە عێراق پێشوازیی لە شاندێکی باڵا دەکات کە نوێنەری کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکی تێدایە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەلی وەبەرهێنان و بەدەستهێنانی تێگەیشتن لە واقیعی نوێ و سەقامگیری عێراق، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و کۆمپانیا ناوخۆییەکان.
- سەبارەت بە سەردانە فەرمییەکانی سەرۆکوەزیران بۆ وڵاتانی دۆست و هاوبەش، عەلائەدین جەختی لەوە کردەوە ، هەر سەردانێک بەپێی خشتەی کارکردن و بەرنامەیەک ڕێکدەخرێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات دەکات. سەردانی داهاتووشی بۆ وڵاتێکی هەرێمی دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسیی لایەنەکاندا ڕووبدات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میسان لەسەر کێشەی زەویوزار سێ ڕۆژە شەڕە و 13 کوژراون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سزاکانی ئەمریکا 1300 کارمەندی عێراقی بێکار دەکات
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ






