
تاقیکردنەوەی توانستی زمان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونی ئاڤا میدیا و گەیاندنی داواكاریی قوتابیانی خوێندنی باڵا سەبارەت خولی توانستی زمانی ئینگلیزی، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی قوتابییەكان دا و ڕاستەوخۆ دوای جەژن، ناونووسین بۆ تاقیكردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی دەكرێتەوە.
وێنە گەورەكە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاڤا نیوز داواكاریی نزیکەی پێنج هەزار هەڵگری بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرا و، هاوکات ئەو مامۆستا و موعیدانەش کە پێویستیان بە توانستی زمانی ئینگلیزی هەیە، یان خوازیارانی خوێندنی ماستەرن کە بڕیارە ئەمساڵ ڕاوندێکی نوێ بکرێتەوە، داواکارییەکەی گەیاندە لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەش لەكاتێكدا خولی توانستی زمانی ئینگلیزی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە ڕاگیرابوو.
هۆكارە زانراوەكان: دوای ئەوەی گرێبەستی واژۆكراوی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و دامەزراوەی 'IEUK' بۆ جێبەجێكردنی خولەكانی زمانی ئینگلیزی چووە بواری جێبەجێكردنەوە، دەرهاویشتەی خراپی گرێبەستەكە بەدەركەوتن و بووە جێگەی ناڕەزایی زۆرینەی بەشداربووانی خولەكە، دەرئەنجامی هەڵسەنگاندنەكان ئەوەیان دەرخست زۆربەی سەنتەرەكانی زمان هاوڕابوون كە گرێبەستەكە درێژ نەكرێتەوە بەهۆی بوونی كەموكوڕیی زۆر لە سیستمەكە.
چی ڕوودەدات: لەبەرچاوگرتنی دۆخی قوتابیانی ماستەر و دكتۆرا كە ماوەیەكی زۆرە چاوەڕێی كردنەوەی خولی زمانی ئینگلیزین، وەزارەتی خوێندنی باڵا تاكلایەنانە و بێ گەڕانەوە بۆ سەنتەرەكانی زمان، بڕیاری درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دەرکردووە لە ڕۆژی یەکشەممەوە 6-4-2025، ناونووسین بۆ تاقیکردنەوی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەرجەم سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆی 16 زانکۆی حکومی، 14 زانکۆ سەنتەری زمانیان هەیە، لەو ژمارەیەش 13 سەنتەر ئامادەن خولی نوێی زمانی ئینگلیزی بکەنەوە جگەلە سەنتەری زمانی سەر بە زانکۆی سەڵاحەدین كە هێشتا ئامادەیی پێویستی نەكردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
39 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە






