
گواستنەوەی زیندانیان لە یەکێک لە گرتووخانەکان
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان بە ئاگاداریی حکومەتی فیدراڵی، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێوان تاران و بەغدا، 46 زیندانیکراو ڕادەستی ئێران دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیران و عێراق، بۆ ڕادەستکردنەوەی تاوانباران کە هەرێمی کوردستانیش بەشدارە لەم ڕێککەوتنە، بڕیارە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی 46 زیندانیکراوی ئێرانی لە کوردستانەوە ڕادەستی ئێران دەکرێنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێک لە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، لە میانەی چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، بە ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، 46 زیندانی ئێرانی کە لە بەندیخانە جیاجیاکانی کوردستانن بگوازرێنەوە بۆ ئێران.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی زانیارییەکان، زیندانیکراوان لە سنووری تەمەرچین و باشماخەوە ڕادەستی ئێران دەکرێنەوە، بەشێک لەو زیندانیکراوانە لێخۆشبوونیان هەیە لە کوردستانەوە و لەگەڵ گەیشتنەوەیان بە خاکی ئێران ئازاد دەکرێن.
باکگراوند: لەسەرەتای مانگی شوبات، 15 زیندانیکراو لە گرتووخانەی چاکسازیی گەورانی سلێمانی کە هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون دوای مانگرتنیان لە خواردن دوای گواستنەوەیان دەکرد بۆ گرتووخانەکانی ئێران.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار





