بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە کۆگایەکی پارکی سامی عەبدولڕەحمان نزیکەی 60 ئۆتۆمبێل سووتان
- کوردستان
- 29 ئازار

دیمەنی تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان
ئاڤا نیوز
درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگر لە کۆگایەکی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێل لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان کەوتەوە، بە وتەی خاوەنی کۆگاکە نزیکەی 60 ئۆتۆمبێل سووتاون.
چیرۆکی سەرەکی: لەنێوان کاتژمێر 2:00 بۆ 3:00ـی شەوی ڕابردوو، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری گۆڵف کەوتەوە، شوێنی کۆگاکە لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە بەشی ڕۆژئاوای شاری هەولێر بوو.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، شەش تیم بەشدارییان کردووە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە. هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیانەکان ماددی بوون.
لەلایەکی دیکەوە: خاوەنی کۆگاکە قسەی بۆ ئاڤا میدیا کردووە دەڵێت: بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 60 ئۆتۆمبێلمان سووتاوە و بە بەهای یەک ملیۆن و نیو دۆلار زیانمان بەرکەوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانێکە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی بارگاوی جۆری گۆڵف لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان هەن، گەشتیاران دەتوانن ئۆتۆمبێلەکە بەکرێ بگرن و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەناو پارکەکە گەڕانی پێ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا




