
ژمارەیەک دووکان لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی شاری سلێمانی سووتان
ئاڤا نیوز
بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی شاری سلێمانی کەوتەوە و ژمارەیەکی زۆر دووکان سووتان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کاتژمێر (6:00) بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 5-4-2025، ئاگرێک لەنێو دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی شاری سلێمانی کەوتەوە و تەشەنەی کرد بەو هۆیەوە زیاتر دەیان دووکان و کۆگای بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشت.
بڵاوکراوەی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگرەکە بەشێک لە دوکانەکانی بازاڕەکەی گرتووەتەوە و بە هەوڵی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی کۆنتڕۆڵ کرا و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕایگەیاند، بەگوێرەی زانیاریی سەرەتاییەکان نزیکەی 100 دووکان سووتاون، هاوکات باس لەوە دەکرێت هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا




